به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون،
داگیركردنی زه‌وی هاووڵاتییان له‌لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه له سلێمانی بووه‌ته
دیارده، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی زه‌وی خه‌ڵكی تر به‌ناوی كه‌سانی تره‌وه ده‌كرێ
و خانووی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێ، به‌رپرسێكی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانیش
دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه حاڵه‌ته‌كان ڕوویان له زیادبوون كردووه و زه‌وی
هاووڵاتییان به فره‌وانی داگیر ده‌كرێت.
"وشه" به دواداچوونی بۆ ئه‌و پرسه كردووه و بۆی ده‌ركه‌وتووه،
كه داگیركردنی زه‌وی هاووڵاتییان كه خاوه‌نی یاسایی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكی
تره‌وه، بووه‌ته دیارده‌یه‌كی نوێ له سلێمانی، حاڵه‌تێكی ئه‌و دیارده‌یه‌یش له
سه‌رچاوه‌كانه‌وه بۆ "وشه" باسی لێوه‌كراوه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه،
كه هاووڵاتییه‌ك خانووی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌سێك دروست كردووه كه خۆی ئه‌ندازیاره له
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی سلێمانی، دوای ئاشكرابوونی، ئه‌ندازیاره‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ی
خانووی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌ی كردووه ڕێككه‌وتوون و پاره‌ی زه‌وییه‌كه‌ی پێ داوه‌ته‌وه.
زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی 60 مه‌ترسی سلێمانی له كه‌ڵه‌كن و ئه‌و گه‌ڕه‌كه
تازانه‌ی كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانی زه‌وییه‌كانیان دابه‌شكراوه، ئه‌و حاڵه‌ته
بوونی هه‌یه و تۆمار كراوه و چه‌ند حاڵه‌تێكیش له گه‌ڕه‌كی كوردسات تۆمار
كراون.
دیارده‌كه ڕووی له په‌ره‌سه‌ندن و زیادبوونه
ئاری عوسمان به‌رپرسی به‌شی زێده‌ڕۆیی له سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی
سلێمانی له‌وباره‌وه بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و دیارده‌یه له سلێمانی
زۆربووه، له‌و ناوچانه‌ی زه‌وی دابه‌شكراوه بوونی هه‌یه، هه‌ندێ هاووڵاتی هه‌ڵده‌ستن
له‌سه‌ر زه‌وی هاووڵاتی تر خانوو دروست ده‌كه‌ن، یان ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه دراوه‌ته
ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كان ده‌چن خانوویان له‌سه‌ر دروست ده‌كه‌ن، هه‌فته‌ی پێشوو پێنج
حاڵه‌ت تۆماركراوه.
زیاتر گوتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، له ڕێی هێزه‌كانی ته‌ناهییه‌وه
ده‌گیرێن و ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه، چونكه كاره‌كه نایاسایییه و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كیش
نایانگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خاوه‌نی زه‌وییه‌كه‌یش سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكات، سزای
زۆر توندتر ده‌درێ، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه، ته‌نیا دوو حاڵه‌تیان نه‌گیراون
و فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.