له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا و هێرشه‌كانی حكوومه‌تی لیبیا بۆ سه‌ر حكوومه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، هه‌ریه‌ك له میسڕ و سعوودیه و ئیماڕات كه پشتیوانی حه‌فته‌رن ده‌یانه‌وێ جه‌نگی لیبیا بۆ سنووره‌كانی توركیا بگوێزنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ك و پشتیوانی كورد بكه‌ن، تا گورزێكی گه‌وره له توركیا بده‌ن، به‌م هه‌نگاوه‌یش كورد جارێكی تر ده‌بێته یاریی وڵاتانی ناوچه‌كه و مه‌ترسی هه‌یه هاووڵاتییانی كورد زۆرترین قوربانی بده‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
مۆنیتۆر"ی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌سه‌ر دوا پێشڤه‌چوونه‌كانی لیبیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، پاش ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی لیبیا كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێ هێلی سووریا‌ن به‌زاند و چوونه ناو شاری سرت و جفره‌وه، خه‌ریكه سنووره‌كانی حكوومه‌تی خه‌لیفه حه‌فته‌ر ڕۆژ دوای ڕۆژ بچووكتر ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌لای وڵاتانی پشتیوانی حه‌فته‌ره‌وه قبووڵكراو نییه و ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی لیبیا بۆ توركیا بگوێزنه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له میسڕ و ئیماڕات و سعوودیه ده‌یانه‌وێ به هاندان و پشتیوانی و كۆمه‌ككردنی كورد له دژی توركیا له سنووره‌كانی عێراق و سووریاوه كێشه‌ی گه‌وره بۆ توركیا دروست بكه‌ن، جیا له‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ كۆمه‌ك و هاوكاری كورد بكه‌ن، هاوكات له ڕژێمی دیمه‌شقیش نزیكبوونه‌ته‌وه، به تایبه‌ت میسڕ زۆر په‌ره‌ی به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دیمه‌شق داوه.
پێشتر حكوومه‌تی قاهیره مۆڵه‌تی به خۆسه‌ری دیموكراتی كورد له ڕۆژئاڤا دا كه نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان له قاهیره بكه‌نه‌وه، هاوكات ئیماڕات و سعوودیه‌یش له ڕێی ئه‌مه‌ریكاوه كۆمه‌ك و هاوكارییان گه‌یاندووه‌ته كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش میسڕ هێزه‌كانی خۆی ڕه‌وانه‌ی ئیدلب كردووه، بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی توركیا و هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی له ئیدلب بكات.
ده‌یانه‌وێ شه‌ڕی لیبیا بۆ سه‌ر سنووره‌كانی توركیا بگوێزنه‌وه و پشتیوانی كورد بكه‌ن تا ڕووبه‌ڕووی توركیا ببێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان، میسڕ 150 سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سووریا كردووه له 30ی ته‌مووز/یۆلیۆ له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی حه‌ما گه‌یشتوونه‌ته سووریا و له هێڵی پێشه‌وه‌ی سه‌نگاره‌كان له ناوچه‌ی خان عه‌سه‌لی ده‌وروبه‌ری ڕۆژئاوای حه‌له‌ب جێگیر بوون. هه‌رچه‌نده میدیاكانی توركیا به چڕی ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پشتڕاستی ئه‌و زانیارییانه‌ی نه‌كردووه‌ته‌وه و به پروپاگنده ناوی بردووه. سه‌ره‌ڕای یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییه، به‌ڵام خواستی سێ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی توركیا نكۆڵی لێ ناكرێت.
پێشتر ڕۆژنامه‌ی سه‌فیری لبنانی نهێنی ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه میسڕ 18 فڕۆكه‌وانی جه‌نگی به هه‌لیكۆپته‌ر بۆ پشتیوانی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ڕه‌وانه‌ی دیمه‌شق كردووه، دواتریش عه‌لی مه‌ملووكی سه‌رۆكی هه‌واڵگری ڕژێم سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد و پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌سه‌د و قاهیره به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، هاوكات میسڕ له ساڵانی ڕابردوو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سووریا پته‌وكردووه و خۆی كردووه‌ته به پردی پێوه‌ندی نێوان ئه‌سه‌د و كورده‌كان و له‌یه‌كتریان نزیك ده‌كاته‌وه. له‌وكاته‌ی میسڕ سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی توركیای بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتیش كرد، مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده سوپاس و ستایشی هه‌ڵوێستی قاهیره‌ی كرد، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شاندی هه‌سه‌ده و ڕۆژئاوا چوونه ڕیاز و ئه‌بوزه‌بی و قاهیره و گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رسێ وڵات كردووه.
له‌كاتی هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی عێراقیش، قاهیره به توندی سه‌ركۆنه‌ی كرد و هه‌موو پشتیوانییه‌كی خۆی بۆ به‌غدا به ئامانجی وه‌ستاندنی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی توركیا دووپات كرده‌وه. هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیماڕات پشتیوانی ته‌واوی میسڕ ده‌كه‌ن، بۆ زاڵبوونی هه‌ژموونی قاهیره به‌سه‌ر لیبیا و وه‌ستانه‌وه دژی هه‌ژموونی قه‌ته‌ڕ و توركیا له لیبیا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش هه‌موو هاوكارییه‌كی خۆیان بۆ قاهیره دووپات كردووه‌ته‌وه و به هه‌ماهه‌نگیش هه‌نگاو ده‌نێن و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی تریش یه‌ك ده‌خه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی توركیا له ناوچه‌كه.
تا ئێسته دیار نییه، كه كورد ده‌بێته سه‌ره ڕمی ئه‌و سێ وڵاته و سنگی ده‌خاته به‌ر گولـله‌ی توركیا له پێناوی سه‌ركه‌وتنی ستراتیجی ڕیاز و قاهیره و ئه‌بوزه‌بی
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له ماوه‌ی ڕابردوو به‌رپرسی هه‌واڵگری میسڕ عه‌باس كامل سه‌ردانی جه‌زائیر و تونس و دیمه‌شق و ڕیازی كرد، هاوكات سیسی و پاشای سعوودیه ڕێككه‌وتوون كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه‌گه‌ڕ، تا كۆتایی به هه‌ژموونی توركیا له لیبیا بهێنن، یه‌كێك له‌و بژارانه‌ی كه به گرنگییه‌وه‌یش بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن، بریتییه له كۆمه‌ككردنی كورد و گواستنه‌وه‌ی جه‌نگ و ململانێی لیبیا بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری لیبیا و بردنی بۆ سه‌ر سنووره‌كانی توركیا، ئه‌نكه‌ره له ڕووی هه‌واڵگرییه‌وه زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌بوزه‌بی و ڕیاز و قاهیره هه‌یه، بۆیه هه‌ر زوو ده‌ستی كرد به هێرشكردنه سه‌ر كورد له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق و سووریا، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه، كه كورد ده‌چنه ژێر باری ئه‌و ستراتیجه‌ی سێ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كه و وه‌ك كارتێكی فشار و یارییكردن له‌گه‌ڵ توركیا كورد به‌كارده‌هێنرێ و سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ، یان كورد لێزانانه سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رده‌گرن و خۆیان ناكه‌ن به سه‌ری ڕم و سنگیان ناده‌نه به‌ر گولـله‌ی توركیا له پێناوی سه‌ركه‌وتنی ستراتیجه‌ی قاهیره و ڕیاز و ئه‌بوزه‌بی.