كارەبا بووە 24 سەعات و نرخی ئەمپێری موەلیدەیش دیاری كرا

:: AM:11:45:05/08/2020 ‌
نرخی ئەمپێرەكانی كارەبا دیاری كرا و پێدانی كارەبا بە هاووڵاتییان بووە 24 سەعاتی ڕۆژانە، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم پێنجی ئاب، لە ڕاگەیەنراوێكی قایمقامی سلێمانی هاتووە لە بەرانبەر سەعاتێك ئەمپێری كارەبای موەلیدە بۆ مانگی تەمووز، ئەمساڵ بڕی 33 دینار لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت، بەوەش نرخی هەر ئەمپێرێك لەو مانگەدا لە نێوان شەش هەزار و 250 بۆ حەوت هەزار و 25 دینار دەبێت.

بەپێی خشتەی پێدانی كارەبا، لەم مانگەشدا 24 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت
قایمقامیەتی سلێمانی ڕوونی كردووەتەوە، بەپێی خشتەی پێدانی كارەبا، لەم مانگەشدا 24 سەعات كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت.

باس لەوەش كراوە، لە سنووری سلێمانی موەلیدە ئەهلییەكان لە نێوان 210 بۆ 220 سەعات كاریان كردووە، نرخەكە لە گەڕەكێكەوە بۆ گەڕەكێكی تر جیاواز دەبێت.

لەبارەی بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی ئابی 2020، قایمقامیەتی سلێمانی رای گەیاندووە، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین بكەن،‌ پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 10 خولەك زیاتر بەسەر كارپێكردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.



وشە - رامیار جەواد