به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ ته‌ندروستی پارێزگای دھۆك ته‌رخان كرا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجی ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ ته‌ندروستی و پارێزگای دھۆك ته‌رخانكرا كه به شێكه له بودجه‌ی فریاكه‌وتنی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاكانی هه‌رێم ته‌رخان كراوه.
پێشتر مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بودجه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بۆ سلێمانی و هه‌ولێریش ته‌رخان كردبوو.