تەندروستی هەولێر ناوەندی پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئاشكرا دەكات

:: AM:08:54:06/08/2020 ‌
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر ڕای دەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییانەی گومانیان هەیە و پێویستیان بە پشكنینی كۆرۆنایە، لە تووشبوونیان تەنیا یەك شوێن هەیە سەردانی بكەن كە بزانن هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی ئاب، بژار مووسا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتییانەی گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا هەیە، پێویستە پشكنین بۆ خۆیان ئەنجام بدەن.

بریتییە لە فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر كە ئێستە كراوەتە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا
گوتەبێژی تەندروستی هەولێر گوتی، یەك ناوەندی پشكنین بۆ هاووڵاتییان هەیە بۆ ئەوەی پشكنینی كۆرۆنای لێ بكەن، ئەویش بریتییە لە فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر كە ئێستە كراوەتە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا.

باسی لەوەش كرد، ئێمە هەموو هەوڵێكمان ئەوەیە كەمترین تووشبوو هەبێت، هەموو توانایەكیش بەكار دەهێنین بۆ ئەوەی دۆخی تەندروستی هاووڵاتییان باش بێت.

ئەو گوتانەی گوتەبێژی تەندروستی هەولێر لە كاتێكدایە بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان ژمارەی تووشبووان بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و لە هەفتەی ڕابردوو و ئەم هەفتەیە لە هەولێر ڕۆژانە نزیكەی 200 تووشبوو زیاتر تۆمار دەكرێت.

تا ئێستە لە هەرێمی كوردستان ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە، نزیك بووەتەوە لە 600 هاووڵاتی.




وشە - رامیار جەواد