سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی پلاندانان ده‌رچووه بۆ ئه‌وه‌ی باخه‌كان له چوارچێوه‌ی چاكسازی كۆ بكرێنه‌وه و ساڵانه پاره‌یان لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك كرێ، ئه‌و بڕیاره باخه‌كانی سیته‌ك و مێرگه‌پان و قوله‌ڕه‌یسی ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره باخه‌كانی سیته‌ك و مێرگه‌پان و قوله‌ڕه‌یسی ده‌گرێته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی ئاب، توانا كه‌مال سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی ڕێكخستنه‌وه بۆ باخه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و پلاندانان ده‌ستیان پێ كردووه و بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌یه، ئه‌و زه‌وییانه كه ساڵانێكه كراون به باخ، هه‌موویان حیسابی باخیان بۆ كراوه، راسته خانوویان تێدا دروست كراوه كه ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به كشتوكاڵی شاره‌كان هه‌یه، به‌ڵام هه‌مووان به باخ هه‌ژمار ده‌كرێن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و باخانه له‌بری تاپۆكردنیان، چونكه ناكرێ ده‌ستكاری بكرێن و ببن به خانوو، بۆ ئه‌مه یاسا و رێنوێنییه‌كان رێ به‌وه ناده‌ن باخ بكرێته خانوو، بۆیه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و بڕیاره ده‌رچووه بۆ باخه‌كان و به‌شێوه‌ی كرێی ساڵانه پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت.
"هه‌ر باخه و به‌پێی دۆنم و پانتایی خۆی حیسابی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێسته رێنوێنییه‌كان ده‌رنه‌چوون كه بۆ هه‌ر دۆنمێك چه‌ند پاره دیاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش شتێكی ئاساییه و له هه‌موو وڵاتان به‌و شێوه‌یه". توانا كه‌مال وای گوت.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و شوێنانه تایبه‌تمه‌ندی باخیان هه‌یه و كه‌س ناتوانێ ده‌ستكارییان بكات، چونكه به سه‌دان باخ له سیته‌ك و مێرگه‌پان و قوله‌ره‌یسی هه‌ن، هه‌ركات رێنوێنییه‌كان ده‌رچوون، ئه‌وانیش پابه‌ند ده‌كرێن به‌وه‌ی به‌پێی ئه‌و باخه‌ی هه‌یانه پاره بده‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی