سۆشیال میدیا گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، بۆیه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاكه‌كان به باش و خراپ هه‌یه، چونكه سۆشیال میدیا نمایش و خۆده‌رخستنه، به‌شێكی چاودێران پێیان وایه، مسته‌فا كازمی په‌یامنێری گه‌وره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی عێراقه.
بۆیه ده‌بینین كاتێك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ر جووڵه‌یه‌ك ده‌كات ده‌بێته كارێكی زۆر گه‌وره له سۆشیال میدیای عێراق و خێرا كاردانه‌وه دروست ده‌كات ئینجا كاردانه‌وه‌كان ئه‌رێنی یان نه‌رێنی بێت. هه‌ندێكجاریش به "فریادڕه‌س"ی عێراق ناوزه‌ند ده‌كرێت.
كازمی چۆن زانی سۆشیال میدیا سه‌ری ده‌خات؟
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رۆژی حه‌وتی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ست به‌كار بووه، خۆی كه‌سێكی رۆژنامه‌نووس بووه، زۆر له‌ناو ئازاره‌كانی عێراقییه‌كان ژیاوه، هاوكات له‌گه‌ڵ بوونی به سه‌رۆك وه‌زیران تیمێكی دیاری رۆژنامه‌نووسانی له كه‌ناڵه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ خۆی برده ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران. ئه‌مه‌یش وای كرد به‌ئاسانی شیكه‌ره‌وان ده‌ڵێن "چاوی عێراقییه‌كان لێڵ بكات".
كوژرانی هیشام هاشمی كه ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاری ته‌ناهی بوو به به‌رچاوی سێ كامێراوه كوژرا
سه‌رۆك وه‌زیران یان په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆن!
له ڕووی پڕتۆكۆڵییهوه ئاساییه سه‌رۆك وه‌زیران كاتێك ده‌چێت بۆ شوێنێك تیمی راگه‌یاندنی له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام مسته‌فا كازمی بۆ ده‌رچوونێكی ئاسایی تیمی ته‌له‌ڤزیۆنێكی له‌گه‌ڵه، چونكه سێ بۆ چوار كامێرامانی له‌گه‌ڵ ده‌رده‌چێت، له‌گه‌ڵ كه‌سێك كه مایكگره، هه‌روه‌ها كه‌سێكیش بڵاوكردنه‌وه كاره‌كانی له سۆشیال میدیا. به‌پێی چاودێران وا لێك ده‌ردێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران په‌یامنێری ته‌له‌ڤزیۆنێكی گه‌وره‌یه!، نه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانێكی وڵاتێكی وێرانه.
سه‌رۆك وه‌زیران له سۆشیال میدیا و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران؟
تا ئێسته ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران لای خه‌ڵكی عێراق خۆشه‌ویست كردووه، ئه‌وه‌یه توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی سیاسییانه سۆزی خه‌ڵك راكێشێت و به‌نقه‌ست به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بێت، چونكه ئه‌وه‌ی تا ئێسته ده‌ركه‌وتووه، كازمی گه‌وره‌ترین پشتیوانی لێ ده‌كرێت له سۆشیال میدیا و زۆرترین دژایه‌تیش ده‌كرێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، هاوپه‌یمانی فه‌تحی هادی عامری، حزبوڵای عێراق...هتد.
بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران!
بڕیاری دا به گرتنی چه‌ند چه‌كداری حزبوڵای عێراق، كه به‌شێوه‌یه‌ك گوشار له كازمی كرا نه‌زانرا چۆن ئه‌و چه‌كدارانه ئازاد كران. هاوكات كوژرانی هیشام هاشمی كه ڕاوێژكاری خۆی بۆ كاری ته‌ناهی بوو، به به‌رچاوی سێ كامێراوه كوژرا، سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری دا، بكوژانی به‌سزا بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه به‌لیژنه درا، دیزهبهدهرخۆنهش كرا... هتد، دواین بڕیار بۆ فریودانی لایه‌نگرانی بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوو كه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نییه.
خه‌ڵكی شاره‌زا چی به سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێن؟
هاوار محه‌مه‌د چاودێری سیاسی له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی بۆ "وشه" ده‌دوێت، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێ بڵێت من كه‌سێكی "ساده‌م" و ئاگه‌داری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگام.
له به‌رانبه‌ردا دڵشاد عبدولڕه‌حمان كه‌سایه‌تی دیاری كوردستانه له وتارێكی له سه‌رۆك وه‌زیران نووسیویه‌تی، "ده‌بێت راستیی كازمی وه‌ك هه‌یه بگوازرێته‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك پۆپۆلیست بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، له هاووڵاتییانی كوردستانی بگه‌یه‌نن و رای شه‌قامی كوردستانی پێ به‌لاڕێ ببه‌ن".
هاوكات د. زه‌ید عه‌بدولوهاب رۆژنامه‌نووسی دیاری عێراق بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ئه‌ركی كازمی زۆر قورسه و ده‌توانێ بیكات، به‌ڵام وا به‌ئاسانی نا، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاڵۆزه.
له بهردانبهردا سه‌نگه‌ر قادر لێكۆڵه‌ر له ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیمارات له واڵی فه‌یسبووكی خۆی نووسیویه‌تی، "كازمی چووه گوێ له دانه‌مه‌زراوان بگرێت، كه‌چی گه‌نجه‌كان سێڵفی ده‌گرن و سناپی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن".
مسته‌فا كازمی ته‌مه‌ن /53/ ساڵ له به‌غدا له دایكبووه، له 2012 بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له یاسا وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها دوو ساڵ رۆژنامه‌نووس بووه له ئه‌لمونیته‌ری ئه‌مه‌ریكی بووه، دواتر بووه به‌رێوبه‌ری نووسینی هه‌فته‌نامه‌ی ئیسبوعییه بووه كه خاوه‌ندارییه‌تی هه‌فته‌نامه‌كه بۆ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كازمی له حه‌وتی حوزه‌یرانی 2016 بووه به سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق به‌وه ناسراوه پێوه‌ندی به هێزی له‌گه‌ڵ زۆرێك له وڵاتانی دنیا هه‌یه، تا ئه‌وه‌ی حه‌وتی ئایاری 2020 بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.