دوو کۆمپانیا گەورەکەی بواری تەکنەلۆجی ئەمەریکی فەیسبووک وەک خاوەندارییەتی ئینستاگرام و سناپ ئینک لەڕێی ئاپەکانیانەوە دەیانەوێت لە خەڵکی دنیا و بەتایبەت ئەمەریکا لە تیک تۆکی چینی دووربخەنەوە.
شارەزایان لە ماڵپەڕەکانی ''
theverge'' و ''
thesun'' خاڵێکی هاوبەشیان خستووەتەڕوو لەم بارەیەوە کە ئەویش دوورخستنەوەی بەکارهێنەرانە لەو ئاپەی کە دنیای داگیر کردووە و ئێستە ئەمەریکا دژایەتی دەکات کە ئەویش تیک تۆکە و رۆژانە بە لایەنی کەمەوە ملیۆنان کەس لەسەر ئاپەکە ئەکتیڤە. ئەم خاڵە هاوبەشەیش بەگشتی لاسایی کردنەوەی ئاپەکەیە.
ئەم دوو کۆمپانیایە بەشێوەیەکی لاسایی کردنەوە دەیانەوێت بەکارهێنەرانی تیک تۆک بدزن
ئینستاگرام بەشێوەیەکی دیار لاسایی تیک تۆک دەکاتەوە ئەویش بە زیاد کردنی تایبەتمەنییەک لە پاڵ ستۆرییەوە بەناوی ''Reels'' کە تێیدا هاوشێوەی تیک تۆک بەکارهێنەران لەسەر ئاوازێکی تایبەت کارەکانی خۆیان دەکەن یان دانس دەکەن و هەر شتێکی تر بێت.
سناپچاتیش هاوشێوەی ئینستاگرام ئەم کارەی کردووە لەڕێی کامێراکەیەوە چەند ئاوازێکی بەناوبانگی زیادکردووە و دەتوانی بۆ ماوەی چەند خوولەکێک دانس بکەیت یان ئەو شتەی دەتەوێ، کە ئەمەیش بەرووی لاسایی کردنەوەی تیک تۆکە.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له‌نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.