وەزارەتی تەندروستی 507 تووشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

:: PM:09:55:06/08/2020 ‌

ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا روو لە هەڵكشانە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم نوێترین ئاماری قوربانیانی پەتاكەی لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوو، 507 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 14 حاڵەتی مردن هەبووە.
مردن گەیشتووەتە 611 حاڵەت
بەپێی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئەمڕۆ پێنجشەم بڵاو كرایەوە، لە 24 سەعاتی رابردوودا 41 هاووڵاتی تر كەرەنتین كراون و ژمارەی ئەوانەی لە كەرەنتینن گەیشتووەتە 428 كەس، لەو ماوەیەدا 2522 پكشنین لە تاقیگە تایبەتەكانی كۆرۆنا ئەنجام دراون و 507 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار كراوە، 244 لە هەولێر و 70 لە سلێمانی و 28 لە گەرمیان و 59 لە راپەڕین و 92 لە دهۆك و 14 لە هەڵەبجە.

هەر لەو ماوەیەدا 132 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 89 لە هەولێر و 34 لە گەرمیان و نۆ لە هەڵەبجە، جیا لە 14 حاڵەتی مردن، شەش لە هەولێر و پێنج لە سلێمانی و یەك لە گەرمیان و دوو لە دهۆك، كۆی ئاماری تووشبوون 16084 حاڵەتە و چاكبوونەوەیش 9843 حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە 611 حاڵەت.    



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل