ئه‌مڕۆ جارێكى تر فڕۆكه‌كانى توركیا گوندى قامیشى سه‌ر به شارۆكه‌ى ماوه‌تیان له ناوچه‌ى شارباژێرى بۆردومان كردووه و قائمقامى شارۆكه‌ى ماوه‌ت ده‌ڵێت، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا دووجار بۆردومانى سنووره‌كه كراوه و ئاگرێكى گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه و شوێنه‌كه‌یش پڕ له مینى كۆنه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، كامه‌ران حه‌سه‌ن، قائمقامى شارۆكه‌ى ماوه‌ت له شارباژێر به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له دواى سه‌عات یه‌كى پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانى توركیا جارێكى تر سنوورى نێوان گوندى قامیش و درێیان له شارۆكه‌ى ماوه‌ت بۆردومان كردووه و ئه‌و شوێنه‌ى بۆردومان كراوه ده‌كه‌وێته خوار شاخى بالۆسه، له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا دووجار له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌و ناوه‌یان بۆردومان كردووه.
زیاتر گوتى، تا ئێسته زیانى گیانى بۆردومانه‌كه دیار نییه، به‌ڵام زیانێكى زۆرى به‌ر ره‌ز و باخى هاووڵاتییانى سنووره‌كه داوه و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكى گه‌وره له سنووره‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌و شوێنهی‌ش پڕه له مینى كۆن، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستى كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه تیمى پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیسى دارستان به‌ڕێكه‌وتوون بۆ شوێنه‌كه به‌مه‌به‌ستى هاوكاریكردنى هاووڵاتییان بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه.
ڕوونى كرده‌وه، له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌وه دووه‌م جاره فڕۆكه‌كانى توركیا بۆردومانى سنوورى شارۆكه‌ى ماوه‌ت ده‌كه‌ن و به ته‌واوى هاووڵاتییانى ئه‌و گونده سنووریانه تووشى دڵه‌راوكێ و ترس بوون به‌هۆى به‌رده‌وامى بۆردومانه‌كانى توركیا.
به‌هۆى بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه، به‌رده‌وام فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆردومانى گونده‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى ماوه‌ت ده‌كات و مانگى ڕابردوویش به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه له كونه ماسى زیانێكى زۆر به‌ر هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه كه‌وت و خێزانێكى پێنج كه‌سى به قورسى برینداربوون.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى