به‌دابینكردنی وێستگه‌یه‌كی كاره‌با به بڕی ملیارێك و 200 ملیۆن دینار كێشه‌ی كاره‌بای شاره‌دێیه‌كی نێوان شارۆكه‌كانی كه‌لار وخانه‌قین و گونده‌كانی چاره‌سه‌ر كرا.
حازم كه‌ریم، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای گه‌رمیان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ شاره‌دێی قۆره‌تووی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین كه ده‌كه‌وێته نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و مه‌رزی په‌روێزخانه‌وه، وێستگه‌یه‌كی كاره‌با دابینكراو ئیتر كێشه‌ی شاره‌دێی قۆره‌توو گونده‌كانی ئه‌وشاره‌دێیه چاره‌سه‌ر ده‌كات، چونكه پێشتر یه‌ك خه‌تی 11 و 33 كه‌ی ڤی هه‌بوو ئه‌گه‌ر گرفت دروست ببووایه كاتێكی زۆری ده‌ویست تا‌كو بیدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م وێستگه‌یه ناوچه‌كه دابه‌شده‌كات بۆ پێنج به‌ش له‌كاتێكدا گرفت له یه‌كێك له‌و به‌شانه دروست ببێت، ئه‌وا به‌شه‌كانی تر كێشه‌یان نابێت و هاوكات به‌زوویی ده‌توانن كێشه‌كه‌یش بدۆزنه‌وه.
زیاتر گوتی، ئه‌و وێستگه‌یه به‌بڕی یه‌ك ملیار و 200 ملێون دینار كڕدراوه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ستیان.
به گوته‌ی سه‌باح محه‌مه‌د، یه‌كێك له كه‌سایه‌تیه‌كانی سنووری قۆره‌توو، به‌شی زۆری ئه‌و گوندانه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به‌هۆی جه‌نگی عێراق و ئێرانه‌وه چۆڵكرابوون، دواى ڕاپه‌ڕین و پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش به‌پێی پێویست ئاوڕیان لێ نه‌درایه‌وه به‌و بیانووه‌ی سنووری ماده‌ی 140ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه حكوومه‌تی ناوه‌ند به ته‌واوه‌تی پشتگوێی خستبوو.
هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى مه‌سروور بارزانى بۆ گه‌یاندنی ئاو و كاره‌با بۆ گونده سنوورییه‌كان به‌رده‌وامه و هه‌فته‌ی پێشتر ئاو بۆ ده‌یان گوندی گه‌رمیان له سنووری ئێران دابین كرا.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی