له شارى سلێمانى، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ى كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بن و ته‌ندروستییان جێگیره و به فراوانى ڤایرۆسه‌كه له له‌شیاندا نییه، ناچنه نه‌خۆشخانه‌كان و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن تا ئه‌و كاته‌ى ڤایرۆسه‌كه له له‌شیان ته‌واو ده‌بێت، ئه‌مانه له چوار چێوه‌ى ئاماره‌كانى ته‌ندروستى سلێمانى نین، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانیش ده‌ڵێت، ڕێژه‌ى تووشبون به ڤایرۆسى كۆرۆنا زۆره به‌ڵام به‌شى زۆرى هاووڵاتییان خۆیان له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" به سه‌دان حاڵه‌ت هه‌یه كه تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى ته‌ندروستییان زۆر خراپ نییه و له حاڵه‌تێكى ئاساییدان، وه‌ك په‌تایه‌كى ئاسایی له ماڵه‌كانى خۆیان دوور له نه‌خۆشخانه، خۆیان كه‌ره‌نتینه ده‌كه‌ن و تا كۆتایی به ڤایرۆسه‌كه دێت له ناو له‌شیان، به‌و پێیه بێت حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون له شاره‌كه زۆرن به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى ته‌ندروستین، ڕۆژى ڕابردوویش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاى سلێمانى باسى له‌وه‌كرد، "له دواى 15ى ئه‌م مانگه‌وه كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كى وه‌رزى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت"، ئه‌مهی‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت واته ئه‌وانه‌ى تووش ده‌بن ده‌توانن له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
پێش چه‌ند ڕۆژێك ژن و پیاوێك پێكه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانى سلێمانى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنایان كردووه، ده‌ركه‌وتووه هه‌ردووكیان ڤایرۆسه‌كه له ناو له‌شیاندایه، به‌ڵام سه‌ردانى نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كانى سلێمانییان نه‌كردووه و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ماونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ڕۆژانه چه‌ندان هاووڵاتیى تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سى تووشبوو هه‌بووه، به‌ڵام سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه و نیشانه‌كانى نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌بووه ئه‌م تووشبووانه له ئاماره‌كانى ته‌ندروستى باس ناكرێن چونكه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كانیان نه‌كردووه.
زیاد كاكه ڕه‌زا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له سلێمانى و له هیچ ناوچه‌یه‌كى تر و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستى عێراقیش، ئه‌و ئامارانه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا كه بڵاوده‌كرێنه‌وه ڕێژه ڕاسته‌قینه و ته‌واوه‌تى نین.
ئه‌وه‌ى گوت، ته‌ندروستى سلێمانى و ته‌ندروستى هه‌ر ناوچه‌یه‌كى تر ته‌نیا ئه‌و ئامارانه بڵاو ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه حكوومیه‌كانیان كردووه و ماونه‌ته‌وه و دۆخى ته‌ندروستییان خراپه، ئه‌و ئامارانه ئه‌وانه‌ى تێدا نییه كه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه و له ماڵه‌وه ماونه‌ته‌وه و خۆیان كه‌ره‌نتینه كردووه.
ڕوونى كرده‌وه، به دڵنیایه‌وه ڕێژه‌یه‌كى زۆر تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه له ماڵه‌كانن و سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه، ئه‌و كه‌سه ده‌زانێت له‌گه‌ڵ تووشبوویه‌ك به‌ریه‌ككه‌وتنى هه‌یه و ئه‌ویش خۆى كه‌ره‌نتینه كردووه له ماڵه‌وه، هه‌ر خۆشى به‌و شێوه‌یه كه ته‌ندروستى تواناى هه‌ڵگرتنى هه‌موو تووشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆناى نییه.
لاى خۆیه‌وه سه‌فین ڕه‌سوول، به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له ته‌ندروستى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له هه‌موو وڵاتان به‌و شێوه‌یه، نه‌خۆشخانه‌كان ته‌نیا ئه‌و تووشبووانه وه‌رده‌گرن كه دۆخى ته‌ندروستییان ناجێگیره و پێویستیان به چاودێرى پزیشكى هه‌یه.
زیاتر گوتى، به‌شێك له‌وانه‌ى تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوونه خۆیان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه كردووه و پێویست ناكات سه‌ردانى نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
"وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندى به محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌ڵام وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كانى نه‌دایه‌وه.
له ماوه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له مانگى شووباتى ئه‌مساڵه‌وه، له سلێمانى زۆرترین حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمار كراوه و زۆرترین مردنیش له سنووره‌كه هه‌بووه، له مانگى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵیش سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى خۆى باسى له‌وه‌كرد، كه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا به ده‌یان هه‌زار كه‌س تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بن و له شاره‌كه‌یش سه‌روو 50 هه‌زار تووشبوو هه‌یه و له داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها باسیان له‌وه ده‌كرد له شاره‌كه هه‌ر كۆڵانێك سێ بۆ حه‌وت تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆناى تێدا ده‌بێت.
به‌پێى ئاماره‌كانى ڕۆژانه‌ى ته‌ندروستى سلێمانى كه‌مترین تووشبوو كه ته‌نیا ژماره‌یان كه‌متر له 150 تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنایه له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى ماونه‌ته‌وه و به هه‌زاران پشكنینیش بۆ هاووڵاتییان كراوه و تا ئێسته ئه‌نجامه‌كانیان ده‌رنه‌چووه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى