وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێى 24 سه‌عاتی ڕابردووی تووشبووانى ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات‌دا بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاو كردەوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى ئاب، وەزارەتی تەندروستی عێراق له ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕاى گه‌یاندووه، "لە 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 17 ھەزار و 517 پشكینین ئەنجامدراون، دەركەوتووە سێ ھەزار و 461 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە. ھەروەھا 75 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراوە. ھاوكات دوو ھەزار و 172 حاڵەتی چاكبوونەوەیش لەو نەخۆشیە تۆمار كراوە."
ڕوونكراوه‌ته‌وه، "لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراقدا تاكو ئێسته ژمارەی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە گەیشتووەتە 144 ھەزار و 64 كەس. لەم ژمارەیەیش 103 ھەزار و 197 كەس چاكبوونەتەوە و پێنج ھەزار و 236 كەسیش بە ھۆی ئەم پەتا گیانیان لە دەست داوە."
ئاشكرا كراوه، "ژمارە ئەو كەسانەی لە نەخۆشانەكاندا ماون 35 ھەزار و 631 كەسن، لەم ژمارەیەیش 566 كەس بەھۆی خراپی ڕەوشی تەندروستیان له ژێر چاودێری چڕدان."
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستاندا دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌مشێوه‌یه‌یه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه، 16 هه‌زار و 84 تووشبوو له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ، نۆ هه‌زار و 843 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه، 611 كه‌سیش مردوون.