دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ هه‌ینی حه‌وتی ئاب، له ده‌روازه‌ی شارۆكه‌ی داقووقی ناوچه‌ی كوردستانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌ره‌ی توركمانی كراوه‌ته هێمای پێشوازی له هاووڵاتییان، ئه‌وه‌یش كاردانه‌وه‌ی كوردی لێكه‌وته‌وه.
سه‌ید حازم محه‌مه‌د، كه‌سایه‌تی شارۆكه‌ی داقووق، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان سه‌ر به به‌ره‌ی توركمانی بێ كراوه‌ته هێمای پێشوازی له هاووڵاتییان.
زیاتر گوتی، مه‌ترسی ئه‌وه‌شمان هه‌یه جارێكی تر هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو كه له سنووری داقووق و خورماتوو له‌سه‌ر وێنه و ئاڵا شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌كان ڕوویدا، ناكۆكی دروست ببێت.
هیوا ڕه‌شید، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی داقووقی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌داخه‌وه جگه له میلشیاكان پۆلیسی فیدراڵی كه له به‌ره‌ی توركمانییه‌وه نزیكه به‌شداربوون له دانانی وێنه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی به هێمای داقووق.
ئه‌و به‌رپرسه ڕای گه‌یاند، ئه‌و هه‌نگاوه بۆ بێزاركردن و نیگه‌رانی كوردانی ناوچه‌كه‌یه، چونكه كۆی خێزانه توركمانه‌كانی داقووق ناگاته 50 خێزان.
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، ئیدریس عادل، ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا ئه‌و هه‌نگاوه مایه‌ی نیگه‌رانییه، به‌ڵام ئه‌وان له ناوچه‌كه باڵاده‌ستن.
"وشه" هه‌وڵیدا قائمقامی داقووق بدوێنێت به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكات.
شایه‌نى باسه پێش لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵى 2017ى باڵێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پاش داگیركردنی ده‌روازه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به ئاڵا و سه‌ركرده‌كان ناكۆكییه نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بیه‌كانی توندتر كرده‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی