له ڕاگهیهندراوێكدا ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر داخستنی دهیان شوێنی بههۆی پابهندنهبوونیان به ڕێكار و ڕێنماییهكانی تهندروستی و خۆپارێزی ڕاگهیاند.
ئهمڕۆ ههینى حهوتى ئاب، له ڕاگهیهندراوهكهی ژووری ئۆپهراسیۆنی ههولێر هاتووه، "له ژێر ڕۆشنایی بڕیارهكانی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستییهوه، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لە سنووری هەر 10 قائمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر 156 شوێن داخران."
ڕوونكراوهتهوه، "ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە ڕێی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنییان، هەر شوێنك پابەند نەبێت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ڕووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دووکان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتییان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسى کۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان دەمامك ببەستن، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە."