من له ئۆرشه‌لیم بووم و سه‌عات 11:45 خوله‌كی شه‌و تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و گوتی، ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌ی كردووه‌ته ناو میدیاكان توركه‌كانی تووڕه كردووه، من هه‌میشه گوتوومه كه دووپات له بڕیاره‌كه‌ی من بكه‌نه‌وه، كه به ته‌واوی له سووریا ده‌كشێینه‌وه، هه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌یش كه له میدیاكان بڵاوبوونه‌وه ئه‌ردۆغانی به ته‌واوی تووڕه كردبوو، بۆیه سه‌ره‌تا كه گه‌یشتمه توركیا ڕه‌تی كردبووه كه له‌گه‌ڵم كۆ ببێته‌وه.
كاتێك گه‌یشتمه ئه‌نكه‌ره باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وێ ئاگه‌داریان كردمه‌وه، كه ئه‌ردۆغان به ته‌واوی نیگه‌ران و تووڕه‌یه، بۆیه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه دانرابوو بۆ دیداره‌كانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر داوای توركه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرا بووه‌وه. له بواری دیپلۆماسی ئه‌مه جۆرێكه له سوكایه‌تیكردن كاتێك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی بۆ دابنرێ و دواتر ڕه‌ت بكرێته‌وه بێ هیچ هۆكار و بیانووێكی ڕاسته‌قینه، به‌ڵام من گوێم پێی نه‌دا و ده‌مه‌ویست ئه‌وه‌ی كه له سووریا ده‌گوزه‌رێ به زیانی ئه‌مه‌ریكا نه‌شكێته‌وه.
سه‌عات 4:35 خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دواتر گه‌یشتمه ئه‌نكه‌ره و پۆمپیۆ ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاو كراوه‌ته‌وه، تره‌مپی زۆر تووڕه كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا دواتر گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌وه‌ی توركه‌كانی تووڕه كردووه، ئه‌و زانیارییانه نه‌بوون، به‌ڵكو قسه‌ی ئێمه بوو كه ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێ به توركیا نادات كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌مه له میدیاكان گرنگییه‌كی ئه‌وتۆی پێ نه‌درا بوو، به‌ڵام توركه‌كان زۆر پێی نیگه‌ران بوون.
به به‌رپرسانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكام له ئه‌نكه‌ره ڕاگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك داوای كۆبوونه‌وه له ئه‌ردۆغان نه‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تر كۆبووینه‌وه، دواتر دووپات‌مان له‌و زانیارییانه كرده‌وه، كه نابێ كورده‌كان كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، سه‌عاتێك دوای ئه‌وه تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و ئه‌و قسه و بۆچوونانه‌ی كه ڕامانگه‌یاندبوو به دڵی نه‌بوون و پاشان دووباره هاته‌وه سه‌ر باسی پلانی دووهه‌فته‌كه كه دوو فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی عێراق پێیان گوتبوو و ڕه‌خنه‌ی توندی لای من له وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌كرد، به‌وه‌ی ناتوانن ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكه‌ن و په‌له بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان كۆبوونه‌وه‌ی نێوانمانی ڕه‌ت كرده‌وه
بۆ قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، تره‌مپم ئارام كرده‌وه و گوتم كه ده‌نفۆرد دێته ئه‌نكه‌ره و له‌وێ به وردی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ باس ده‌كه‌م.
بۆ ڕۆژی دواتر له ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێك بڵاوكرابووه‌وه، گوایه من و تره‌مپ به ته‌واوی هاوڕاین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكشێنرێنه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌مه جۆرێك بووله یارییكردن، چونكه من له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو و هه‌میشه‌یش به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ بابه‌ته ده‌كرد.
دواتر له ئه‌نكه‌ره من و ده‌نفۆرد و جیفری كۆبووینه‌وه و جیفری نه‌خشه‌یه‌كی خسته به‌رده‌ممان كه توركیا داوای ده‌كات لێی جێگیر ببێ و كورده‌كان لێی پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌نفۆرد به دڵی نه‌بوو و پرسی ئایا ئامانجی توركیا له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی داعشه، یان مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له سووریا؟ زیاتر دواو گوتی، ده‌مه‌وێ باكوری سووریا ئێسته چۆنه هه‌ر وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و به‌ڵام له شوێنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی توركیا بوونیان هه‌بێ و ته‌نیا تیرۆریستان له‌ناوببه‌ن.
من ئه‌وه‌م ده‌زانی كه بۆچوونه‌كه‌ی ده‌نفۆرد زۆر میانڕه‌وانه‌تره و زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكادایه، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دابووم كه كارێكی قورسه، به‌ڵام ده‌نفۆردیش هه‌مان بۆچوونی هه‌بوو و گوتی، ئه‌مه كارێكی قورسه، به‌ڵام پێشوه‌خته ده‌بێ ئه‌وه بخه‌ینه به‌رده‌می توركه‌كان و ئامانجه‌كه‌مان به‌رزتر بێ له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه ڕێككه‌وتین و ڕه‌شنووسێكمان بۆ توركه‌كان ئاماده‌كرد و پاشان پێمان دان و ئه‌و ڕسته‌یه‌یشمان بۆ زیاد كرد، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك واشنتن نایه‌وێ كورده‌كان ڕووبه‌ڕووی هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ ببنه‌وه و بارگرانی و كێشه‌یان بۆ دروست بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش نین كه توركیا هێزه‌كانی بۆ هه‌میشه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بهێڵێته‌وه. ئه‌م په‌یامه‌مان ئاماده كرد له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌كه‌ی جیفری له به‌رده‌ستمان بوون، تا له كاتی ده‌ستكردن به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا بیخه‌ینه ڕوو.
تره‌مپ نیگه‌ران بوو له‌و زانیارییانه‌ی كه له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كشانه‌وه بڵاو ده‌كرانه‌وه
پاشان به بۆنه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یامێكی له توركیا هه‌بوو و به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ویسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كرد و گوتی، كه ده‌چنه باكوری سووریا و به ئازادی چی بیانه‌وێ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و هیچ سازشێكیش له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به دیاریكراوی ئاراسته‌ی ئێمه بوو، به‌وهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ قسه‌م كرد و به‌یه‌كه‌وه دووپات‌مان له‌وه كرده‌وه، كه دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره و ئه‌ویش ڕێنمایی كردین كه زۆر به وریایییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ توركه‌كان بكه‌ین، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی كورده‌كان.
له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه قسه‌مان كرد و ئه‌و دوو بژارده‌ی خسته به‌رده‌ممان، یان ئه‌وه‌تا ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی به توركیا ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌شی له‌شكركێشی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام بدات، یان له به‌رانبه‌ردا ڕووس و ئێرانییه‌كان ئه‌و كاره‌مان بۆ ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌ر ده‌چینه ئه‌وێ.
دوای ئه‌وه جارێكی تر له‌گه‌ڵ تره‌مپ به ته‌له‌فۆن قسه‌م كرد و ورده‌كاری گفتوگۆكانم بۆ باس كرد و بۆم ڕوون كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر توركه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر كورد كارێكی زۆر خراپ ده‌بێ و ئه‌ردۆغان داعشی به‌لاوه گرنگ نییه، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ له ده‌ره‌وه‌ی سووریایش بێ و به پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد شه‌ڕی پاشماوه‌كانی داعش له ڕێی هێزی ئاسمانییه‌وه بكات. هه‌موو ئه‌وانه‌م گوته‌وه و ته‌مره‌مپیش هیچ بۆچوونێكی پێ نه‌گوتم و گوتی ده‌كشێینه‌وه و له كاره‌كانتان به‌رده‌وام بن.
دواتر تره‌مپ له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌وانان له سه‌رسنووری مه‌كسیك بۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو و دووپاتی كرده‌وه، ئێمه له سووریا و ناوچه‌كه‌یان بۆ شه‌ڕی تیرۆر، نه‌ك تێوه‌گلان له شه‌ڕی ناوخۆی توركیا و كورده‌كان، ئه‌وان ده‌یان ساڵه دژی یه‌كتر ده‌جه‌نگن، ئێمه نامانه‌وێ له‌و جه‌نگه تێوه بگلێین.
ده‌سپێشخه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی ناتۆمان له سنوور خسته‌ڕوو، تا كاتی زیاتر به‌ده‌ستبهێنین
له ئه‌نكه‌ره له‌میانه‌ی گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی توركیا، ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بووه‌وه كه سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا، كه‌متر خواست و ویستیان له‌سه‌ر بردنی سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆ سووریا هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌ردۆغان كه هه‌موو هێز و توانای خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ته‌رخان كردووه.
ده‌نفۆرد باشترین بیرۆكه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌ویش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی كورد بوو له سنووری توركیا به قووڵایی 20 تا 30 كیلۆمه‌تر و دواتر هێزی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی ناتۆ له ناوچه‌كه بڵاوه‌ی پێ ده‌كرێت، به‌مه‌یش گره‌نتی ته‌واوه‌تی به ئه‌نكه‌ره ده‌درێ، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له سووریاوه هێرش ناكرێته سه‌ر سنووره‌كانی و گرفتی بۆ دروست ناكرێت، پێشتر ئه‌مه خواست و ئامانجی توركیایش بوو، به‌ڵام كاتێك تره‌مپ خواستی كشانه‌وه‌ی پێشان دا، ئه‌وان ئاستی داواكارییه‌كانیان به‌رز كرده‌وه.
به‌م كاره ده‌مانه‌ویست كاتی زیاتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، به‌مشێوه‌یه چه‌ند مانگێكی تر هێزه‌كانمان له سووریا ده‌مایه‌وه، تا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كان و ناتۆ گفتوگۆ ده‌ستی پێ ده‌كرد و ده‌گه‌یشتین به ڕێككه‌وتن بۆ ناردنی هێز بۆ ئه‌و سنووره، كاتی ته‌واوی پێویست بوو، ئه‌مه‌یش له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه ده‌بوو.
له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ قسه‌م كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه گونجاوترین ڕێیه بۆ به‌رگرتن له زیانگه‌یاندن به كورده‌كان، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕقیان له توركیایه و ده‌توانین هانیان بده‌ین، كه له ڕووی دارایییه‌وه پێویستییه‌كانی هێزه‌كه‌ی ناتۆ له ناوچه‌كه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن. بۆ ئه‌مه‌یش ڕوونی كرده‌وه كه ده‌توانین هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رده‌می بۆشی یه‌كه‌م له‌كاتی جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان پێڕه‌و بكه‌ینه‌وه، كه ده‌رئه‌نجامێكی باشی ده‌بێ و ڕێ له به‌ریه‌ككه‌وتنی توركیا و كورده‌كان ده‌گرێت.
به‌شی سی و شه‌ش
به‌شی سی و حه‌وت