وەزارەتی پەروەردە ژووری سكاڵای كارا كرد

:: AM:10:34:08/08/2020 ‌
وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ژووری سكاڵای كارا كرد بۆ ئەو كەسانە سكاڵایان هەیە یان پێشنیارێكیان هەیە بۆ پێشخستنی پەروەردە.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئاب، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژووری ئەلیكترۆنی بۆ هاووڵاتییان كارا كرد.

دەتوانن لە ڕێی وەتس ئەپ و ڤایبەر سكاڵاكانیان بگەیەنن
وەزارەتی پەروەردە ئەو ژوورەی لەڕێی چەند ژمارەیەكەوە بۆ هاووڵاتییان بەردەست كردووە و دەتوانن لە ڕێی وەتس ئەپ و ڤایبەر سكاڵاكانیان بگەیەنن.

ئەو وەزارەتی بڵاوی كردووەتەوە ئێستە چوار ژمارە بەردەستن، دەتوانن سكاڵا و پێشنیارێك هەبێت لەسەر پەروەردە بیگەیەنن.

دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو وەزارەتانەی پێوەندیی نزیكیان هەیە لەگەڵ هاووڵاتییان، ئەوا ڕۆژانە لەڕێی ئەلیكترۆنییەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ پێوەندی و سكاڵاكانیان بگەیەننە وەزیر، لە ڕابردووشدا چەندان كێشەی هاووڵاتییان ڕاستەوخۆ چارەسەر كراون.





وشە - رامیار جەواد