له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه به مه‌به‌ستی چاكسازی له‌و رێكخراوه‌دا پێك هاتبوو، ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا به‌هۆی هه‌وڵی واشنتن بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و رێكخراوه، هۆڵی كۆبوونه‌وه‌یان جێهێشت.
سەرۆکایەتی وڵاتێک قبوڵ ناکەین لە کاتێکی هەستیار رێکخراوەکەی جێهێشتبێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی دویچه‌ڤێله بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا دانوستانه‌كانی چاكسازی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییان به‌هۆی هه‌وڵی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی ئه‌و رێكخراوه جێهێشت.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، مانگی رابردوو ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چووه ده‌ره‌وه، واشنتن هۆی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له ته‌ندروستی جیهانی بۆ گه‌نده‌ڵی له راده‌به‌ده‌ری ناو ئه‌و رێكخراوه گه‌ڕانده‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌وروپا به دویچه‌ڤێله‌ی راگه‌یاندووه، هیچ وڵاتێك ئاماده نییه سه‌رۆكایه‌تی وڵاتێك قبووڵ بكات كه خۆی له هه‌ستیارترین كاتدا ئه‌و رێكخراوه‌ی جهێشتووه.
ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان بیانووی هه‌بوو بۆ چوونه‌ده‌ر له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، یه‌ك له بیانووه‌كان گه‌نده‌ڵی ناو ئه‌و رێكخراوه و شاردنه‌وه‌ی ئامار و داتا راسته‌قینه‌كان بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رای گه‌یاندبوو كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاوكاری چینی كرد بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین درۆ له‌باره‌ی ڤایرۆسی ماڵوێرانكه‌ری كۆرۆنا بڵاو بكاته‌وه و هیچ هه‌وڵێكی بۆ رێگریكردنی نه‌دا تا به‌ته‌واوه‌تی ته‌شه‌نه‌ی كرد.