دەستەی تەندروستی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 16 تووشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمار کراون.
82 کەس تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه
ئهمڕۆ شهموو ههشتى ئاب، له ڕاگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهست "وشه" كهوتووه، تێدا دەستەی تەندروستی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئاشكراى كردووه، "ئەمڕۆ 16 تووشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەری تۆمارکراون، 11 تووشبوو لە حەسەکە، سێ تووشبوو لە قامیشلۆ، کەسێک لە دێرەزور و کەسێکی تریش لە کۆبانێ.
ئاماژە دراوه، تا ئێسته لە ناوچەکانی ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا كۆى گشتى 82 کەس تووشی ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونه و چوار تووشبوویش گیانیان لە دەست داوە.
له دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستی سووریا بڵاوكراوهتهوه، تا ئێسته هەزار و 60 تووشبووی ڤایرۆسى کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمار کراوە، بەڵام ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دووپاتى دهكاتهوه، ژمارەی فەرمی تووشبووانی کۆرۆنا زۆر لهوه زیاتره كه حكوومهت بڵاوى دهكاتهوه، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پێى وایه حکوومەت سیاسەتی شاردنەوەی ژمارەی ڕاستەقینەی تووشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا پێڕەو دەکات.