هونەرمەندان ئاریاس جەوان و سەیران پەناههندە بڕیاره له ئایندهیهكى نزیكدا گۆرانییەک بە دوێت بڵاو بكهنهوه.
بەمزووانە تەواوی کلیپەکە بڵاو دەکاتەوە
ئاریاس جەوان لە پێگهى تایبهتى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فهیسبووك تیزەری گۆرانی "مەڕۆ لەلام"ی بڵاو کردووهتهوه کە بە دوێت لەگەڵ سەیران پەناههندە گوتوویەتی، بەمزووانە تەواوی کلیپەکە بڵاو دەکاتەوە.
ئاریاس لەبارەی کلیپیەوە ڕای گەیاندووه، "ھیچ كات نامەوێت و نەمویستووە لە میوزیك یاخود بەرھەمەكانم سنوورێكی دیاریكراو ھەبێت، من هەموو ڕەنگەكانی ئەم دنیایەم خۆشدەوێت، چونكە ھەموو ڕەنگەكان جوانن".
ئاریاس جەوان خەڵکی مهابادە، ماوەیەکی زۆرە دەستی بە کاری هونەری کردووە و چەندان بەرهەمی هونەری هەیە، لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کۆنسێرتی ئەنجامداوە و هەوادارێکی زۆری هەیە.