كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه تره‌مپ سووره له‌سه‌ر دیداری له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ڕۆژی 20ی ئاب/ئۆگه‌ستیش دیارییكراوه تا كازمی بگاته واشنتن و له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ببێته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، سه‌ردانه‌كه له‌و واده‌یه ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه‌یش ساتێكی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێ، بۆ پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، كه به‌یه‌كه‌وه هاریكاری یه‌كتربووین بۆ تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كان و هاریكاری ئابووری و ته‌ندروستی له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌موو ئه‌وانه جێی بایه‌خی هه‌ردوولان.
دۆسیه‌ی ته‌ناهی و وزه و ته‌ندروستی تاوتوێ ده‌كرێن
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، كه ئه‌مه‌ریكا و عێراق وه‌ك دوو هاوبه‌شی نزیكی یه‌كتر ده‌مێننه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له فره‌وانكردن و پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان، له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یش گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان له بواره‌كانی وزه و ئاسایش و ته‌ندروستی ده‌كرێت.
له به‌رانبه‌ردا نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، كه كازمی به یاوه‌ری شاندێكی حكوومی هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ره‌و واشنتن به‌ڕێ ده‌كه‌وێت و له 20ی ئه‌م مانگه‌یش له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاربوو دۆناڵد تره‌مپ پێش كۆتایی مانگی ته‌مووز/یۆلیۆ سه‌ردانی واشنتن بكات و گه‌ڕی دووه‌می دایه‌لۆگی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات له واشنتن ده‌ست پێ بكات، به‌ڵام دواتر سه‌ردانه‌كه دواخرا، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.