دوو به‌رپرسی عێراقی دووپاتیان كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق پلانێكی نوێی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ڕێگری له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ربازی كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكای تێدایه، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی پاسه‌وانی و پاراستنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاستێكی باشتر، تا جارێكی تر زیانی گیانی له ڕیزی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان نه‌كه‌وێته‌وه.
به‌رپرسێكی عێراقی له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی به‌غدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" دووپاتی كرده‌وه، كه پلانه نوێكه پشت ده‌به‌ستێ به بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپای عێراق له ده‌وروبه‌ری بنكه‌كانی سه‌ربازی و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌و یه‌كه سه‌ربازیانه كه پێشتر له ناوچه‌كه بوونیان هه‌بوو، ده‌گۆڕدرێن و یه‌كه‌ی تر كه به ته‌واوی جێی متمانه بن له شوێنیان داده‌نرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌و هێزانه ده‌درێ، كه هه‌ر ئۆتۆمبێلێك و شوێنێكی ده‌وروبه‌ری بنكه‌كان بپشكنن و فه‌رمان ده‌ربكه‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ ڕێگریكردنه له میلیشیاكانی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێران، تا چیتر نه‌توانن كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
حكوومه‌ت ترسی هه‌یه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكرێنه ئامانج و بكوژرێن
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاوێژكارێكی كازمی كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، دوای شكستهێنانی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێی سیاسی و گفتوگۆوه میلیشیاكان ناچار بكرێن ده‌ست له هێرشی بنكه‌كانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان هه‌ڵبگرن، ئێسته ده‌ست به پلانی تۆكمه‌كردنی بنكه و باره‌گه‌كانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كراوه، چاودێری باره‌گه و جووڵه‌ی میلیشیاكانیش ده‌كرێت، حكوومه‌ت ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكی و بیانی بكوژرێن و ببنه قوربانی و له به‌رانبه‌ریش دا ئه‌مه‌ریكا بۆردمانی میلیشیاكان بكات و دۆخی ته‌ناهی به ته‌واوی به ناجێگیری بمێنێته‌وه.
جێی باسه پێشتر په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی زۆرینه‌ی شیعه‌كان بڕیاری ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بیانی له عێراق ده‌ركرد، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئاراسته‌كردنی مووشه‌كیش بۆ باڵوێزخانه و ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی لێیه به‌رده‌وامی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی زۆری لای حكوومه‌ت دروست كردووه.