یه‌كێك له برانده كوردییه خۆماڵییه‌كانی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به گشتی و له‌ناو كچان به‌تایبه‌تی ناوبانگی هه‌یه، براندی بۆنی چوالهیه كه دوو كچی گه‌نجی سلێمانی خاوه‌ندارێتیی ده‌كه‌ن و بۆنه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
براندی "چواله" تایبه‌ته به دروستكردنی سكرهبی له‌ش، بۆنی كرێمیی له‌ش، لۆشن باڕ، سكرهبی لێو، نه‌رمكه‌ره‌وه‌ی لێو بۆ پیاوان و ژنان، له‌لایه‌ن پرژه نه‌جمه‌دین و به‌ناز ستار كه دوو خوێندكاری به‌شی زانستی كیمیان له زانكۆی سلێمانی دروست ده‌كرێن، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ "وشه" ئه‌و دوو گه‌نجه باس له چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیان به‌م كاره ده‌كه‌ن.
ئومێده‌وارین دوای 10 ساڵی تریش له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام بین و جێپه‌نجه‌مان به ئیشه‌كه‌وه دیار بێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، پرژه و به‌ناز له‌باره‌ی براندهكهیان و چۆنیه‌تیی ده‌ستكردنیان به‌م كاره به "وشه"یان گوت، ئێمه حه‌زمان كرد ئیشێكی تازه بكه‌ین كه پێشتر لێره نه‌كرابێت و ده‌ستپێشخه‌ر بین، ده‌زانین دۆخه‌كه ئێسته ناجێگیره و ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنمان دوای خوێندن لاوازه، بۆیه ده‌ستمان به ئیشی سه‌ربه‌خۆ له بواره‌كه‌ی خۆمان كرد، ئومێده‌وارین دوای 10 ساڵی تریش له‌سه‌ر ئه‌م كاره به‌رده‌وام بین و جێپه‌نجه‌مان به ئیشه‌كه‌وه دیار بێت و به‌رهه‌می تازه‌مان هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو گه‌نجه هێشتا خوێندنیان ته‌واو نه‌كردووه و له قۆناغی سێیه‌می زانكۆن، به‌ڵام به سوودبینین له‌و بواره‌ی له زانكۆ ده‌یخوێنن ده‌ستیان پێ كردووه، بۆ ئه‌مه‌ش گوتیان: ئێمه ڕاسته له به‌شی كیمیا ده‌خوێنین و له زانكۆوه زانیارییه‌كانمان وه‌رگرتووه، به‌ڵام جگه له‌وه‌ش به‌رده‌وام كتێب له‌و بواره ده‌خوێنینه‌وه و له ئینته‌رنێتیش ڕاپۆرتی له‌باره‌وه ده‌خوێنینه‌وه سه‌یری ڤیدیۆ ده‌كه‌ین، چونكه ئامانجمانه زانیارییه‌كانمان فراوانتر بكه‌ین و زیاتر په‌ره به كاره‌كه‌مان بده‌ین.
به‌رهه‌مه‌كانی چواله له كۆمه‌ڵێك مسك، ڤیتامین E و زه‌یتی بۆندار پێك هاتوون، به‌پێی قسه‌ی پرژه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان سروشتین و بۆ جه‌سته و لێو زیانیان نییه، له بۆنه كرێمییهكان پێنج جۆرمان هه‌یه كه دووانیان پیاوانه‌ن، بۆنهكانیشمان به گشتی به ناوی به‌رده‌وه ناو ناوه، بۆ نموونه به‌ردی پیرۆزه‌یی و به‌ردی جه‌مشید.
له‌لایه‌كی تره‌وه، به‌ناز له‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانیان و ئه‌ركی سپۆنسه‌ركردنی براندهكهیان به "وشه"ی گوت: له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێ براندهكهمان سه‌ره‌تایه، ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان بۆنه‌كان ئاماده ده‌كه‌ین و نرخێكی گونجاومان بۆی داناوه و ده‌مانه‌وێ جارێ ته‌نیا ئیش له‌سه‌ر ناساندنی بكه‌ین، بۆیه ته‌نیا به ئۆنلاین پێشكه‌شی ده‌كه‌ین، دواتر له داهاتوودا په‌ره به كاره‌كه ده‌ده‌ین و دوكانێكی بۆ ده‌كه‌ینه‌وه.
تایبه‌تیی بۆنه‌كانی براندی چواله هه‌ر له ناسكی قوتووهكانیان و خۆشیی بۆنه‌كاندا نییه، به‌ڵكو ئه‌وان به جۆرێك پێشكه‌شی كڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن كه هه‌موو كه‌س حه‌ز ده‌كات جارێكی تریش شتیان لێ بكڕێته‌وه، به‌رهه‌می بۆن یان هه‌ر شتێكی تر كه داوا ده‌كرێ، ئه‌مان له‌ناو قوتووی براندهكهیان و زه‌رفێكی ناسكی ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش شێواز و چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان و سووده‌كانی به‌رهه‌مه‌كه به زمانی كوردی ده‌نووسن تا له‌به‌رچاو كڕیاره‌كه ڕوون بێت.
له كۆتادا پرژه و به‌ناز باسیان له‌وه كرد، ئه‌وان له هه‌نگاوێكی بچووكه‌وه ده‌ستیان به كاره‌كه كردووه، به‌گوته‌ی خۆیان هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر نییه و زۆر به ئاسانی ده‌ستمان پێ كرد، ئه‌وه‌ی بۆ كاری سه‌ربه‌خۆ گرنگه ته‌نیا متمانه‌به‌خۆبوون و زانیارییه.
ئه‌و دوو كچه گه‌نجه‌ی خوێندكاری به‌شی زانستی كیمیا كه ته‌مه‌نیان 19 ساڵه، زیاتر درێژه‌یان به قسه‌كانیان دا و گوتیان: ده‌مانه‌وێ لێره‌وه به گه‌نجان بڵێین، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ به‌ڕاستی ده‌ست به كارێك بكه‌ن، ته‌نیا كاتی بۆ ته‌رخان بكه‌ن و حه‌زتان بۆ كاره‌كه هه‌بێت، ئیتر له‌دوای ئه‌وه ئاسان ده‌بێت و تێیدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بن.
"ئێسته له‌به‌ر بوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی و فه‌یسبووك و ئینستاگرام به‌تایبه‌تی، كاره‌كانمان زۆر ئاسانتر بوون، بۆیه ده‌مانه‌وێ بڵێین ئێوه‌ش ده‌توانن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان به‌كار بێنن و له‌جیاتی زیانتان پێ بگه‌یه‌نێت، سوود به زانیارییه‌كانتان بگه‌یه‌نێت و ته‌نانه‌ت قازانجی ئابووریی پێ بكه‌ن و به‌رهه‌م و كارهكانتانی لێوه پێشانی خه‌ڵك بده‌ن". پرژه و به‌ناز وایان گوت.