شه‌وی رابردوو له شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلی مامۆستایه‌ك دزرا و ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه سكاڵای تۆمار كرد.
سکاڵای لای پۆلیسی دەربەندیخان تۆمار کردووە
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، با‌رزان حه‌كیم ئه‌و مامۆستایه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزراوه به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له دوای سه‌عات 12ی شه‌و گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، هاوشێوه‌ی رۆژانی پێشتر ئۆتۆمبێله‌كه‌م نه‌برده حه‌وشه، به‌ڵام به‌یانی كه هه‌ستام بینیم ئۆتۆمبێله‌كه‌م نه‌ماوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ماڵمان له گه‌ڕه‌كی شۆڕشه و هه‌موو خه‌ڵك ده‌زانێ كێشه و گرفتم له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه تا بڵێن هۆكارێك هه‌یه بۆ دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
"ئه‌مڕۆ پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانم ئاگادار كرده‌وه و سكاڵام تۆمار كردووه، پۆلیسیش ده‌ڵێ له لێكۆڵینه‌وه‌داین". با‌رزان حه‌كیم وای گوت.
بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و هه‌واڵه "وشه" پێوه‌ندی به عه‌قید ئیسماعیل نووری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان كرد و رای گه‌یاند، له لێكۆڵینه‌وه‌دان و سكاڵایان له‌لا تۆمار كراوه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی