ئێسته له هه‌رێمی كوردستان بازاڕی ساغبوونه‌وه‌ی میوه و خواردنی هاورده بازاڕێكی باشی هه‌یه، خورمایش به یه‌كێك له‌و خواردنه شیرینانه داده‌نرێت كه به‌هۆی باشی له جۆره‌كه‌ی زۆرترین ڕه‌واجی هه‌یه، جێی باسه خورمای عێراقی له بازاڕه‌كانی كوردستان شوێنی به خورمای وڵاتانی تر له‌ق كردووه، ئه‌مه جگه له هه‌رزانیی نرخه‌كه‌ی.
له كوردستان خورمای وڵاتانی فه‌له‌ستین و ئیمارات و سعوودیه و ئێران هه‌یه
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، محه‌مه‌د عوبه‌یدوڵا خاوه‌نی كۆمپانیای خورمای تازه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته سه‌ره‌تای وه‌رزی پێگه‌یشتنی خورمای عێراقی نوێیه، كڕیاران له دوكانه‌كان به‌دوای داده‌گه‌ڕێن و نرخه‌كه‌ی له وه‌رزی ئاسایی خۆیدا تا مانگی ئه‌یلوولیش به هه‌زار و دوو هه‌زاره".
زیاتر گوتی، "ئێسته دوو تا سێ جۆر خورمای عێراقیمان هه‌یه، جگه له‌وه‌یش خورمای وڵاتانی فه‌له‌ستین و ئیمارات و سعوودیه و ئێران و زۆر وڵاتی تریشمان هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خورما خواستێكی زۆری له‌سه‌ره له‌لایه‌ن هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت خورمای عێراق نمره یه‌كه".
ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان زیاتر پێوه‌ستن به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، ئێمه‌یش له‌و ڕێیه‌وه كاڵاكانمان بۆ كڕیار و دوكاندار و هاووڵاتییان نمایش ده‌كه‌ین و ساغی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاشكرای كرد، وه‌ك باسمان كرد خورمای عێراقی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێسته وه‌رزیه‌تی، زۆرترین داواكری له‌سه‌ری هه‌یه، كاتێك وه‌رزی نامێنێت به‌هۆی زۆری داوكاری له‌سه‌ری نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌شت هه‌زار دیناریش.
ساڵانه به‌هه‌زاران تۆن خورما و قه‌سپ دێنه هه‌رێمی كوردستان و له بازاڕه‌كان ساغ ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان له به‌شێك له خاكه‌كه‌ی شوێنی له‌باری هه‌یه بۆ چاندنی خورما، به‌ڵام نه‌توانراوه سوودی لێ وه‌ربگیرێت و وه‌ك شوێنی چۆڵ سه‌یری ده‌كرێت و جووتیارانیش بێبه‌ش كراون له‌و خاكانه.
خورما شوێنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئاسیایه، ئه‌و به‌روبوومه كه ناوكێكی درێژكۆڵهی ڕه‌ق و پێستێكی ته‌نكی ڕه‌شباوی هه‌یه و به‌شێوه‌ی هێشووی گه‌وره بهدارهكهیدا شۆڕ ده‌بێته‌وه. ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له بازاڕه‌كانی كوردستان بوونی هه‌یه، به‌ڵام سه‌رجه‌می له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێ.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی "وشه" له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له به‌شی باشووری ڕۆژهه‌ڵات، نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆنم زه‌وی له‌بار هه‌یه بۆ چاندنی خورما، له‌و به‌شه‌ش ته‌نیا 500 بۆ 600 دۆنم زه‌وی چێنراو به خورما هه‌یه، ئه‌وه‌ی تر سوودی لێ وه‌رنه‌گیراوه.