ورووژاندنی ناردنی 300 ملیار دینار له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، خه‌ریكه ده‌بێت رۆژه‌ڤی كه‌ناڵه گه‌وره‌كان و سۆشیال میدیا، "وشه" چیرۆكی 300 ملیار دیناره‌كه ئاشكرا ده‌كات كه چۆنه و پێشنیاره‌كان چین؟.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و شۆشیال میدیا، به ناردنی 300 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر ده‌نێرێت سه‌رقاڵه.
هاوكات له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه، به‌ڵام زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نزیكییه‌كی ته‌واو له نێوانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بچێته‌وه به‌غدا، به‌ڵام كات و رۆژه‌كه‌ی دیار نییه.
چیرۆكی 300 ملیاره‌كه چییه؟
حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق كۆمه‌ڵێك پێشنیاریان به یه‌كتر داوه، به‌ڵام هیچ شتێكی فه‌رمی نییه به‌غدا 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، ناردنی 300 ملیار دینار ده‌نگۆیه‌كه و هیچی تر، چونكه حكوومه‌تی عێراق به‌بێ رێككه‌وتن پاره بۆ هه‌رێم نانێرێت.
شێروان میرزا هاوشێوه‌ی جه‌مال كۆچه‌ر له‌په‌رله‌مانی عێراق بۆ "وشه" گوتی، به‌بێ ڕێككه‌وتن هیچ پاره‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ هه‌ولێر نایه‌ته ناردن.
من له شوێنی حكوومه‌تی هه‌رێم بم رازی نابم به‌مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا
پێشنیاره‌كان چین؟
حكوومه‌تی عێراق داوای نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ، داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، به‌رانبه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك كه دیاری نه‌كراوه چه‌نده! رادهستكرنی ته‌واوی نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان به‌رانبه‌ر به ناردنی 900 ملیار دینار بۆ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه حكوومه‌تی عێراق به‌و پێنشیازه رازی نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" یه‌كێكی تر له پێشنیاره‌كان ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ خۆی نه‌وت بفرۆشێت، له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی عێراق نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان وه‌ربگرێت.
كامه پێشنیاز بۆ هه‌رێم قبووڵه؟
ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به 20 دۆلار بفرۆشێت، داهاتی 150 ملیۆن دۆلاره به‌رانبه‌ر 184ملیار دیناره. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌وت به 30$ بفرۆشێت، مانگانه 225 ملیۆن دۆلار كه ده‌كاته 276 ملیار و750 ملیۆن دیناره، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به نرخی رۆژ نه‌وت بفرۆشێت كه ئه‌مڕۆ به 45$ه، ئه‌وا ده‌كاته 337 ملیۆن دۆلار كه 414 ملیار دیناره.
داتایه‌كی دروستیش له به‌رده‌ستدا نییه، داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و ناوخۆ چه‌نده، بۆیه ئاماژه به‌هیچ نه‌كراوه، ئه‌و ژمارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش خه‌مڵێنراوه به‌نزیك كراوه‌یی.
جه‌مال كۆچه‌ر ده‌ڵێت، "من له شوێنی حكوومه‌تی هه‌رێم بم رازی نابم به‌مه‌رجه‌كه‌ی به‌غدا، چونكه نه قبووڵه و نه مه‌عقووله. 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ و خاڵه سنوورییه‌كان به‌رانبه‌ر به 300-350 ملیار بنێرێت ده‌كرێت.
كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا، "حكوومه‌تی هه‌رێم نه نه‌وت و نه داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان و داهاتی راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق ده‌كرد، ئه‌وجا 453 ملیار دینار ده‌هات بۆ هه‌رێم".
گوشاره‌كان چین له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران؟
كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن حكوومه‌ت كه به‌بڕینی داهاتی میلیشیاكانی عێراق لێكدرایه‌وه.
شیعه‌كانی عێراق گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن، كۆچه‌ر ده‌ڵێت "شیعه‌كان پێیان گوتووه، ئه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێم چی؟ كه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌كه‌یته‌وه؟ یان ناتوانی بچیت؟ بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێم و عێراق، ده‌یانه‌وێ به‌ڕێككه‌وتن دیوانی چاودێری دارایی عێراق و نیوه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی عێراق بێت.
هاوكات "وشه" پێوه‌ندی به گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.