دوای ئه‌وه‌ی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر، له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستی كرد به چۆڵكردنی شه‌قامه گشتییه‌كان، به‌تایبه‌تی 108ی عه‌نكاوه كه هاووڵاتییان له‌م شوێنانه‌دا بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و نێرگه‌له‌كێشان به‌كاریان ده‌هێنا، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌وباره‌یه‌وه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی ئاب، هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به "وشه" ڕاگه‌یاند، ده‌ستمان كردووه به هه‌ڵمه‌تی چۆڵكردنی شه‌قامه گشتییه‌كان، به‌تایبه‌تی 108ی عه‌نكاوه كه هاووڵاتییان له‌م شوێنانه‌دا بۆ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و نێرگه‌له‌كێشان به‌كاریان ده‌هێنا، به‌تایبه‌ت توێژی گه‌نجان.
زیاتر گوتی، ئێمه داواكارین هاووڵاتییان و گه‌نجان پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی بن، له شوێنه گشتییه‌كان و شه‌قامه‌كان مه‌ی نه‌خۆنه‌وه و نێرگه‌له نه‌كێشن، چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی بێزاركردنی هاووڵاتییان به گشتی و سیمای شار تێك ده‌دات.
ڕوونی كرده‌وه، ئێمه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌ر كه‌سێك بێزار بوو به‌و دیمه‌نانه و له نزیك شوێنی نیشته‌جێبوونیان و ئه‌و دیمه‌نانه‌ی بینی، ده‌توانێت پێوه‌ندی به ژماره‌ی 134 و 104وه بكات و ئێمه به ده‌نگیانه‌وه ده‌چین، شوێنه‌كان به‌و كه‌سانه چۆڵ ده‌كه‌ین.