باڵەخانەی تایبەت بە ماڵی‌ بەساڵاچووان دروست دەكرێت

:: PM:03:12:08/08/2020 ‌
وەزیری‌ كار و كاروباری‌ كۆمەڵایەتی‌ رێوڕەسمی‌ گرێبەستی‌ تایبەت بە دروستكردنی‌ باڵەخانەیەك بۆ بەساڵاچووان لە سلێمانی‌ واژوو كرد كە لەلایەن خێرخوازێك دروست دەكرێت.

ئەمڕۆ شەموو هەشتی ئاب، كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، گرێبەستی‌ تایبەت بەدروستكردنی‌ باڵەخانەیەكی‌ تایبەت بە ماڵی‌ بەساڵاچووان بە تێچووی‌ 325 هەزار دۆلار لە شارەدێی‌ سیتەك واژوو كرد.

ئەو باڵەخانەیە لەلایەن خێرخوازێك دروست كراوە و لە هەولێریش بەرنامەی دروستكردنی باڵەخانەیەكی وا هەیە
بەپێی گرێبەستەكە، لەم باڵەخانەیە خزمەتی‌ بەساڵاچووان دەكرێت، ئاستەكەیان زیاتر دەبێت بەهۆی‌ بوونی‌ باڵەخانەكە لە شوێنێكی‌ دڵگیر و سروشتێكی‌ پاكتر و ڕەچاوكردنی‌ تایبەتمەندی‌ ماڵی‌ بەساڵاچووان بكات.

وەزیری كار باسی لەوەش كرد، ئەو باڵەخانەیە لەلایەن خێرخوازێك دروست كراوە و لە هەولێریش بەرنامەی دروستكردنی باڵەخانەیەكی وا هەیە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بەساڵاچووان بكرێت.

ڕوونی كردەوە، ئەو باڵەخانەیە نوێیە بەشێوازێكی مۆدێرن دروست دەكرێت، ئەوەیش وادەكات لە باڵەخانەكە ڕێژەیەكی سەوزایی هەبێت كە بۆ بەساڵاچووان پێویستە.






وشە - رامیار جەواد