بڕیارە یەكشەمی داهاتوو لە پاریس و لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە، كۆنگرەی كۆمەكبەخشان بۆ پاڵپشتیكردنی لبنان لە دوای تەقینەوەكەی سێشەمی رابردوو، بەڕێوە بچێت و بەریتانیایش پاڵپشتی بۆ كۆنگرەكە رادەگەیەنێت.
ئەمەریكا و بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا بەیرووت ئاوەدان دەكەنەوە
مەبەستی
كۆنگرەكە كە نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی دەكات، بەدەستهێنانی بەڵێنی پاڵپشتی داراییە لەلایەن وڵاتانی بەشدار لە كۆنگرەكە لەوانە ئەمەریكا، هەروەها چۆنیەتی دابەشكردنی یارمەتییەكانی بۆ گەلی لبنان تەرخان كراوە، بە شێوەیەكی راستەوخۆ.
پێنجشەمی رابردوو دوای تەقینەوەكەی سێشەم، ئیمانوێل ماكڕۆن، سەرۆكی فڕەنسا سەردانی بەیرووتی كرد و بە ڵێنی بە لبنانییەكان دا بەوەی پاڵپشتیان بكات، بەڵام ئەو یارمەتیانە ناداتە دەستی كەسانی گەندەڵكار، لەوكاتەی ئەمەریكا بەڵێنی داوە بە بەهای زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار یارمەتی بە پەلە بە لبنان بدات، لەوكاتەی بەرپرسانی لبنان زیانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی تەقینەوەكی بەیروونتیان بە 10-15 ملیار دۆلار خەمڵاند.
هەر لەو ناوەدا بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رای گەیاند كە وڵاتەكەی بەشداری لە كۆنگرەی كۆمەكبەخشان لە پاریس دەكات، ئەو پاڵپشتی خۆی بۆ گەلی لبنان دەربڕی، بۆیە لەگەڵ ئەمەریكا و فڕەنسا و ئەڵمانیا كار بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەندەری بەیرووت و دامەزراوەكانیتر دەكەن.
باڵوێزخانەی سووریا لە بەیرووت رای گەیاند كە لە تەقینەوەكەی سێشەمی بەندەری بەیرووت 43 هاووڵاتی سووریا كوژراون، لەوكاتەی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا رای گەیاند كە هاوسەری باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەیرووت بەهۆی برینەكانی لە تەقینەوەكە گیانی لەدەوست داوە، لەوكاتەی پەرلەمانتارانی سەر بە حزبی كەتائیبی لبنان كە سێ كورسیان هەیە، دەستلەكاركێشانەوەیان لە پەرلەمانی لبنان راگەیاند، وەك ناڕەزایەتییەك بەهۆی خراپی بەڕێوەبردنەوە.