بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوای كرد

:: AM:09:20:09/08/2020 ‌
شەوی ڕابردوو بەرپرسێكی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە كەركووك كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئاب، ڕێبوار شوانی هاوڕێی نزیكی سەید ئەحمەد جەباری بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سەید ئەحمەد جەباری كارگێڕی مەڵبەندی كەركووكی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوایی كردووە.

سەید ئەحمەد كەسێكی دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو
باسی لەوەش كرد، سەید ئەحمەد كەسێكی دڵسۆزی خاك و نیشتمان بوو، هەمیشە هەوڵی بۆ ڕێكخستنی كاروباری پێوەندییەكانی ئەو حزبە بوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كورد لەو شارە، بەداخەوە شەوی ڕابردوو كۆچی دوایی كرد.

هەفتەی ڕابردوویش جەلیل گادانی شۆڕگێڕی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش لە شاری سلێمانی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد