ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا دەگاتە 20 ملیۆن كەس

:: AM:09:46:09/08/2020 ‌
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە دنیادا بە خێرایی لە هەڵكشاندایە و هێندەی نەماوە بگاتە 20 ملیۆن كەس. هێشتا مەترسییەكانی ئەم ڤایرۆسە زۆرن و رۆژانە بە هەزاران كەس گیان دەسپێرن.

بەگوێرەی worldometers بە گشتی لە دنیادا 19 ملیۆن و 807 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 729 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە و 12 ملیۆن و 700 هەزار كەسیش چاك بوونەتەوە.

ئەمەریكا بە پێنج ملیۆن و 150 هەزار كەس پشكی شێری بەركەوتووە و یەك لەسەر چواری كۆی تووشبووانی دنیا لەخۆ دەگرێت. لەو وڵاتە 165 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە.

لە دوای ئەمەریكا هەریەك لە وڵاتانی بەرازیل، هیندستان، رووسیا و ئەفریقای باشوور لە پلەكانی دووەم تا پێنجەم دێن. 
لە هەرێمی كوردستان 16 هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون

 لە عێراق 147 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون و پێنج هەزار و 310 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.

 لە هەرێمی كوردستان 16 هەزار و 500 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 623 كەسیش گیانیان لە دەست داوە.



وشە - سلێمان تاشان