لە بەڕێوەبەرایەتییەكی هەولێر هەفتەیەك پشوو ڕاگەیەنرا

:: PM:12:31:09/08/2020 ‌
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بۆ هەفتەیەك پشوو ڕاگەیەنرا.

بڕیاری وەستانی دەوام دەرچوو
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئاب، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هاتووە، لەسەر ڕاسپاردەی كوێستان محەمەد وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، بە هۆی تووشبوونی بەشێك لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاری وەستانی دەوام دەرچوو.

ڕوون كراوەتەوە، بڕیار درا دەوام لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر بۆ هەفتەیەك ڕابوەستێت، هاووڵاتییان بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان دەتوانن هەفتەی داهاتوو 16ـی ئاب سەردانیان بكەن.

ئەو ئاگەدارییە لە كاتێكدایە دوێنێ‌ وەزیری كار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، بەساڵاچوویەكی هەولێر لە خانەی بەساڵاچووان و بەڕێوەبەری خانەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.




وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 465 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌