دەمامكێكی هەرزان و باشتر لە دەمامكەكانی تر بەرهەم دەهێنرێت

:: PM:01:21:09/08/2020 ‌
گرنگترین كەرەستەی خۆپارێزی و رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە دنیادا بریتییە لە بەكارهێنانی دەمامك و پسپۆڕانی پزیشكی پێداگری لە بەكارهێنانی دەكەن. جۆرە دەمامكێك بەرهەم دەهێنرێت كە سێ هێندەی جاران توانای پاراستنی مرۆڤی لە ڤایرۆسەكان هەیە و بە نرخێكی زۆر هەرزانیش دەست دەكەوێت.

ناوەندی كۆنترۆڵ و رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەكان لە ئەمەریكا كە بە CDC ناسراوە، بەكارهێنانی دەمامكی بە باشترین رێكار دژی كۆرۆنا هەژمار كردووە، بۆیە كۆمپانیای ئەلكترۆنیی Brio Protection مۆدێلێكی نوێی دەمامك بەرهەم دەهێنێت.

كۆمپانیاكە پێشتر دوو ملیۆن دەمامكی جۆری N95ی بەرهەم هێنا و خستیە بازاڕەوە، بەڵام ئەمجارە بەتەمایە بە كوالێتییەكی زۆر بەرزتر دەمامك بەرهەم بهێنێت.

هەڵگری فیلتەرێكە پێش بە 80%ی وردیلەكانی هەوا دەگرێت
ئەو جۆرە دەمامكە نوێیەی بڕیارە بەرهەمی بهێنێت، هەڵگری فیلتەرێكە پێش بە 80%ی وردیلەكانی هەوا دەگرێت و رێ نادات باكتریا و ڤایرۆس بۆ ناو هەناسەی مرۆڤ بگوازرێنەوە.

بەگوێرەی سپوتنیك، ئەم جۆرە دەمامكە دوو تا چوار دۆلار نرخەكەیەتی و سێ هێندەی دەمامكی تر بەرگری لە مرۆڤ دەكات كە نرخیان دەگاتە 15 دۆلار.

دەمامكی 3D COMFORT لە لایەن دامەزراوەی خۆراك و دەرمان پەسند كراوە و كۆمپانیاكەش وێڕای خستنەڕووی دەمامكەكە بۆ ناو بازاڕەكان لە بەرنامەیدایە بە دیاری پێشكەشی سەرجەم كادرانی پزیشكی و پەرستارانی بكات.



وشە - سلێمان تاشان