دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان و خانه‌قین و ناوچه كوردستانییه‌كانی دیاله رووی دا و به‌هۆیه‌وه خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان چوونه ده‌ره‌وه.
هێزه‌كه‌ی 5.1 پله بووه به پێوه‌ری ڕێخته‌ر
سیروان ساڵح شاره‌زای بواری كه‌شناسی له گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، شوێنی بوومه‌له‌رزه‌كه له نێوان خانه‌قین و گه‌یلان غه‌رب له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و چه‌قه‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی شاره‌دێی نه‌فتخانه‌ی سه‌ربه شارۆكه‌ی خانه‌قین بووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، سه‌عات 12:16 نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بوومه‌له‌رزه‌كه رووی داوه و هێزه‌كه‌ی 5.1 پله بووه به پێوه‌ری ڕێخته‌ر و ئه‌مه‌یش ده‌چێته ریزی بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هێڵی بازنه‌ی پانی 34.03 ° پله‌ی باكور و هێڵی درێژی 45.54° پله خۆرهه‌ڵات بووه، له قووڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر ژێر زه‌وی به دووری 70 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری كه‌لار رووی داوه.
به‌ڕێوه‌به‌راتییه‌كانی كه‌شناسی له كشتوكاڵی گه‌رمیان و دیاله ئه‌و هه‌واڵه‌یان بۆ "وشه" پشتڕاست كرده‌وه، به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه چه‌ندان خێزان له كه‌لار ماڵه‌كانیان جێهێشت و چوونه ده‌ره‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی