شارەزایەك: رووداوەكانی لبنان راستەوخۆ كار دەكەنە سەر عێراق

:: PM:03:57:09/08/2020 ‌

بڕیارە لە 20ی ئەم مانگە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن بكات و چەند پرسێكی گرنگ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا باس بكات، شارەزایەكی ستراتیجی عێراقی پێشبینی دەكات سەردانەكە نەكرێت، بەهۆی رووداوەكانی لبنان كە راستەوخۆ كاریگەریان لەسەر دۆخی عێراق دەبێت.
رووداوەكانی لبنان سەرەتان بۆ گفتوگۆ یان رووبەڕووبوونەوە
بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی كازمی، سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئەمەریكا تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەخۆ دەكرێت، لەوانە پێوەندی نێوان هەردوولا و هاریكاری لە بوارەكانی ئاسایش و وزە و تەندروستی و ئابووری و وەبەرهێناندا، جیا لە دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا.

ئەحمەد شەریفی، شارەزای سەربازی و ستراتیجی لەو بارەوە دەڵێت، رەنگە سەردانی كازمی بۆ واشنتن نەكرێت، ئەوەیش بەهۆی چەند گۆڕانكاریەك لە ناوچەكەدا، چونكە ئەمەریكا چاودێری دۆخەكە و جموجۆڵی كۆمەڵایەتی و سیاسی نیگەرانكار لە عێراق دەكات، چونكە رووداوەكانی دوایی لبنان راستەوخۆ كار دەكەنە سەر عێراق.  

زیاتر گوتی، ئێستە ئەمەریكا بە گشتی سەیری رووداوەكانی عێراق و لبنان و سووریا و ئێران دەكات، كە رەنگە ئەوەی لەو وڵاتانە روودەدات، كار بكاتە سەر بڕیاری سیاسی تیایاندا، بۆیە روواوە گەرمەكانی هەیە یان سەرەتایەكن بۆ گفتوگۆ، وەیا دروستبوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی كە رەنگە دیدارەكەی كازمی و ترەمپ دوا بخات.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل