له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كارگه‌ی دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور، ڕۆژانه 16 به‌رمیل تڵپی ته‌ماته‌ی هه‌یه و ئاژه‌ڵداری سنووره‌كه لێیان ده‌كڕنه‌وه و بۆ ئاژه‌ڵی دابه‌سته‌ی به‌كار ده‌هێنن. ئاژه‌ڵدارێكیش ده‌ڵێ، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی تڵپی ته‌ماته‌ی ده‌رخوارد بدرێت، چێژی گۆشته‌كه‌ی جیاوازه.
رۆژانەی چوار کرێکارمان بۆ دەگەڕێتەوە
جاسم محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كارگه‌ی دۆشاوی ئاوی ته‌ماته‌ی شاره‌زوور به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ماوه‌ی ڕابردوودا تڵپی ته‌ماته‌مان به ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه ده‌دا به‌رانبه‌ر به دابینكردنی گاز بۆ كارگه‌كه‌مان، به‌ڵام ئێسته كردوومانه به پاره و به به‌رمیل ده‌یفرۆشین و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بڕی پێنچ هه‌زار دینار وه‌رده‌گرین، ئێسته ڕۆژانه زیاتر له 16 به‌رمیل تڵپی ته‌ماته‌مان هه‌یه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له وڵاتانیشدا تڵپی ته‌ماته له‌لایه‌ن جووتیارانه‌وه به ئاژه‌ڵه دابه‌سته‌كان ده‌درێت و گۆشتێكی مزر و خۆشی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت كڕین و فرۆشتن به‌و ئاژه‌ڵانه‌ی تڵپی ته‌ماته‌یان پێ ده‌درێت ره‌واجی زیاتره.
ڕۆژانه به فرۆشتنی ئه‌و تڵپی ته‌ماته‌یه كرێی چوار كرێكارمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، ماندووبوونیشی پێوه ناكێشین بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆین تڵپی ته‌ماته‌كه فڕێ بده‌ین، ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه‌ی ئاژه‌ڵیان دابه‌سته كردووه، به‌و تڵپی ته‌ماته‌یه، ئاژه‌ڵه‌كانیان ده‌گۆڕێت و نرخێكی زۆر باشتر ده‌كات بۆیان.
فه‌لاح جاف خاوه‌نی ئاژه‌ڵی دابه‌سته به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تڵپی ته‌ماته بۆ ئاژه‌ڵی دابه‌سته زۆر باشه، منیش زیاتر له 600 سه‌ر مه‌ڕم هه‌یه و دابهستهم كردوون، ئێسته پاش كه‌وتنه كاری ئه‌و كارگه‌ی ئاوی ته‌ماته‌یه، ڕۆژانه تڵپی ته‌ماته‌ی پاشماوه‌ی كارگه‌كه به به‌رمیل ده‌كڕم و هه‌ر به‌رمیلی پێنچ هه‌زار دیناری پێ ده‌ده‌م.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ