چاوه‌ڕوان ده‌كرێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی چاكسازی له‌سه‌ر مووچه و ده‌رماڵه له‌و مانگه‌وه بدات، چونكه به‌پێی یاساكه تا مووچه‌ی مانگی ته‌مووز دابه‌ش نه‌كرێ لێبڕینی پله تایبه‌ته‌كان ناگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نۆی ئاب، حازم ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یاسای چاكسازی ماوه‌ی 40 ڕۆژه كه‌وتووه‌ته واری جێبه‌جێكردن، وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش قۆناغی باشیان بڕیوه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له چ كاتێكه‌وه لیستی مووچه‌ی خانه‌نشینان و پله‌باڵاكان به‌پێی یاسای چاكسازی كاری پێده‌كرێت؟ حازم ئیسماعیل گوتی: پێشتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو كه له‌مانگی ته‌مووزه یاساكه ده‌كه‌وێته واری جێبه‌جێكردن، بۆیه تا مووچه‌ی مانگی ته‌مووز دابه‌ش نه‌كرێ یاساكه له‌سه‌ر مووچه جێبه‌جێ ناكرێ.
خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران به‌پێی یاساكه ڕێكده‌خرێنه‌وه و له 20% بۆ 50% مووچه‌كانیان پێده‌درێت
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ده‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بدات و لیستێكی تر ئاماده بكات، كه ئه‌و چه‌ند مانگه چۆن ڕێكده‌خاته‌وه، ئایا ده‌كرێته پاشه‌كه‌وت و له مانگی هه‌شته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، یان به‌م جۆره‌ی ئێسته به‌رده‌وام ده‌بێ.
لای خۆیه‌وه خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یاسای چاكسازی له لایه‌ن وه‌زاره‌ته پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ڕێنوێنی بۆ ده‌ركراوه و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی خاڵ و بڕگه‌كانی كراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران به‌پێی یاساكه ڕێكده‌خرێنه‌وه و له 20% بۆ 50% مووچه‌كانیان پێده‌درێت، ئه‌مه‌ش به‌پێی ساڵانی خزمه‌ت و ته‌مه‌ن و چه‌ند مه‌رجێكی تر.
له باره‌ی دوو مووچه و سێ مووچه‌وه گوتی، یاساكه ئه‌وه‌ش ڕێكده‌خاته‌وه و هه‌ر كه‌سێك مووچه‌یه‌كی ده‌بێت، دوو مووچه و سێ مووچه نامێنێت.
یاسای چاكسازی له مووچه و ده‌رماڵه و خانه‌نشینی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كرا له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ په‌سه‌ند كرا‌و له‌سه‌ره‌تای ته‌مووز كه‌وته واری جێبه‌جێ كردن.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا