مه‌لا یاسین مه‌حموود گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" ڕۆڵی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ كه‌رتی وه‌به‌رهێنان به‌رز ده‌نرخێنێت و پێی وایه، له داهاتوودا كوردستان ده‌بێته هه‌رێمی وه‌به‌رهێنه‌ران. وه‌ك پێی وایه كه ئامانجی سه‌رۆك وه‌زیران گرنگیدانه به وه‌به‌رهێنه‌ران و ده‌ستی كاری ناوخۆ.
ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن بووه؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه رووی كردووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و عێراق، ئه‌مساڵ ساڵی پاشه‌كشه‌ی ئابوورییه له دنیادا خۆشبه‌ختانه ره‌وشی وه‌به‌رهێنان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك نه‌كه‌وته قۆناغی مه‌ترسییه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ده‌یان مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان دراوه، چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگ و ستراتیجی له لایه‌ن ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی پارێزگاكان دراوه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه.
مه‌سروور بارزانی دوو ئامانجی له وه‌به‌رهێنان هه‌یه و ده‌یه‌وێ چیتر به‌كارهێنه‌ر نه‌بین و هه‌لی كاری ناوخۆ دروست بێت، چیتریش ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی كوردستان وزه نه‌بێت
پڕۆژه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و وه‌به‌رهێنه‌ران كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌رته‌كه و باشبوونی؟
پاڵپشت به كۆمه‌ڵێك به بڕیار و وه‌به‌رهێنان، خواستی زۆر باش هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان به پلانێكی تۆكمه‌وه زیاتر له هه‌زار پڕۆژه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران ئاشكرا كرد، خۆشبه‌ختانه ژماره‌یه‌كی زۆر وه‌به‌رهێنه‌ران توانییان به‌پێی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه له پلانی حكوومه‌تدایه، پڕۆژه پێشكه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته و بووژاندنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان.
ئه‌و پڕۆژانه كه ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه زیاتر له چ شارێكدان و چ جۆره پڕۆژه‌یه‌كن؟
پڕۆژه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر شاره‌كاندا، به پله‌ی یه‌كه‌م هه‌ولێر، دواتر سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ش كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی زۆر باشی بۆ ده‌رچووه، پڕۆژه‌كان زیاتر له سێكته‌ری پیشه‌سازی، گه‌شتوگوزار، كشتوكاڵ و ته‌ندروستی و به‌رهه‌مه خۆراكییه‌كان، زۆر له‌و پڕۆژانه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و هه‌ندێكیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان، پێ ده‌چێت له چه‌ند مانگی داهاتوو ژماره‌یه‌ك زۆر له پڕۆژه‌ی گرنگ مۆڵه‌ت وه‌ربگرن.
حكوومه‌ت توانیویه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی وه‌به‌رهێنان دروست بكات؟
پلانی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌وڵی زۆر رژد بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كاری هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ر بهێنین، چونكه به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆناوه هه‌لی كار له پاشه‌كشه‌دایه، خۆشبه‌ختانه ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و ئه‌وانه‌شی كاریان تێدا ده‌كرێت، به پڕۆژه ژێرخانییه‌كان ناو ده‌برێن، ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێم، هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌رێمی وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌به‌ن، له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و بۆچوونه له‌ناو حكوومه‌ت جێگیر بووه كه جێگره‌وه‌ی وزه ده‌دۆزرێته‌وه، چیتر پشت به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت نه‌به‌سترێت، ئه‌و پڕۆژانه كه له‌مه‌ودوا ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، باشترین هه‌لی كار له كوردستان و ناوچه‌كه ده‌ڕه‌خسێنن.
یاسایی وه‌به‌رهێنان گرفتی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران دروست كردووه؟
له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كاریان تێدا ده‌كرێت كه زۆربه‌یان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ن، ساڵی 2020 ساڵێكی قورس بوو بۆ وه‌به‌رهێنان، به‌ڵام حكوومه‌ت كار ده‌كات بۆ هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان، ئه‌و یاسایه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌ن هه‌نگاوی باشی بڕیوه، دواتر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر یاسا نوێیه‌كه بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوچه‌كه و عێراق رابكێشێت بۆ خۆی، چونكه یاسای ژماره چواری ساڵی 2006 بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان نابێت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ڵوێست و قسه‌ی هه‌بووه ئه‌و رۆتینانه‌ی كه بۆ وه‌به‌رهێنان دروست ده‌كرێن؟
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت فشارێكی زۆر گه‌وره‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هیچ كه‌سێك كێشه و رۆتین بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دروست نه‌كات، ئه‌وه باشترین خزمه‌ته به وه‌به‌رهێنه‌ران، ئێسته ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری هه‌ولێر له سلێمانی خه‌ریكی وه‌به‌رهێنان، ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ری سلێمانیش له هه‌ولێر خه‌ریكی وه‌به‌رهێنان، كۆمپانیا باشه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه و عێراق بگوازنه‌وه، ئێسته هه‌ر له ناوخۆی هه‌رێم پڕۆژه و وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
له‌و دۆخه‌ی ئێسته كه نه‌خۆشی و ته‌نگژه هه‌یه و نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، به‌ڵام پڕۆژه و بووژانه‌وه‌ی باش له كه‌رتی وه‌به‌رهێنان كراوه، بۆ ساڵی داهاتوو چی روو ده‌دات؟
ساڵی داهاتوو ساڵێكی زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ ئابووری دنیا و له‌و ناوه‌نده‌شدا ئابووری هه‌رێمی كوردستان پشكی زۆر باشی به‌رده‌كه‌وێت، به هه‌زاران هه‌لی كار له كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت به‌هۆی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنه‌ران و بووژاندنه‌وه‌یه‌كی زۆر باش له ناوچه‌كه دروست ده‌بێت.
ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه و كاریان تێدا ده‌كرێت، ژماره‌یان زۆره؟
له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 40 پڕۆژه‌ی گرنگ مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه، به‌ڵام كامه پڕۆژانه؟ ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه زۆر گرنگن، ئه‌و پڕۆژانه‌ن كه جه‌مسه‌ره‌كانی ئابووری پێكه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، ئامانجی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆجێبه‌جێكردنی پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان دوو شته، یه‌كه‌م، هه‌رێمی كوردستان چیتر به‌كارهێنه‌ر نه‌بێت و ده‌بێت به وه‌به‌رهێنه‌ر، هه‌روه‌ها زۆرترین هه‌لی كار ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له هه‌رێم، ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگاكان ده‌چنه ناو پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان كار ده‌كه‌ن. دووه‌م، چیتر هه‌رێم نابێت پشت به وزه ببه‌ستێت، چونكه ئامانجی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ كه‌متر پشت به وزه ببه‌ستێت، پلان دانراوه له سێ ساڵی داهاتوودا 40%ی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه كه گۆڕینی داهاته ده‌گۆڕێت بۆ داهاتی ناوخۆیی به سوودوه‌رگرتن له سێكته‌ری كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و سوودوه‌رگرتن به كه‌رتی تایبه‌تی به‌هێز، هه‌روه‌ها دروستكردنی كۆمپانیای گه‌وره‌ی باجده‌ر، چونكه له پلانیدایه ئه‌و كاره بكات، ئامانجی گه‌وره‌ی حكوومه‌ت گۆڕینی داهاته.
كوردستان ده‌بێته شوێنی وه‌به‌رهێنان و جێگره‌وه‌ی زۆر بوار ده‌بێت
وه‌به‌رهێنه‌ران تاچه‌ند گه‌شبینن له به‌ره‌وپێشووچوون و بووژاندنه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان؟
به دڵنیاییه‌وه نابێت ته‌نیا ئه‌وه‌نده گه‌شبین بین و وه‌به‌رهێنه‌ران پڕۆژه بكات و سه‌رمایه‌دار دڵخۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت به‌رانبه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان دڵخۆش بین، شارێكی وه‌ك دیاله‌ی عێراق وه‌به‌رهێنانی به چاره‌كێكی شارۆكه‌یه‌كی وه‌ك گه‌رمیان نابێت، سێیه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق كه مووسڵه، ئابوورییه‌كه‌ی چاره‌كێكی ئابووری هه‌ولێر نابێت، كانگای نه‌وتی دنیا و پارێزگای كه‌ركووك ئابوورییه‌كه‌ی به رێژه‌ی له سه‌دا ئابووری سلێمانی نییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه‌سانێك خه‌ریكی ره‌خنه‌ن، ئێمه دڵمان به‌و دۆخه خۆشه و هه‌رێمی زۆر هه‌نگاوی باش ده‌نێت.
له رابردوودا هه‌ندێ وه‌به‌رهێنه‌ر به‌هۆی فێڵكردن و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رز، ئه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رته‌كه دروست كردووه؟
له‌مه‌ودوا جیاوازیی گه‌وره دروست ده‌بێت، هیچ ره‌وا نییه وه‌به‌رهێنه‌ری خراپ بكه‌ین به نموونه‌ی خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی وه‌به‌رهێنانی جوان، چه‌ندان وه‌به‌رهێنه‌ری نانیشتمانپه‌روه‌ر كه له خه‌می نیشتمان نین و به فیتی دوژمنه‌كان كار ده‌كه‌ن، بكرێنه سه‌ر مه‌شقی ده‌یان وه‌به‌رهێنه‌ری زۆر باش.
تا چه‌ند وه‌به‌رهێنه‌ران توانیویانه له دۆخی خراپی دارایی هاوكاری حكوومه‌ت بكه‌ن؟
ئه‌وانه‌ی مووچه‌ی مانگێكیان دا به فه‌رمانبه‌ران وه‌به‌رهێنه‌ر بوون، ئه‌وانه‌ی 30 ملیۆن دۆلاریان به‌خشی به حكوومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئه‌وانه وه‌به‌رهێنه‌ر بوون، زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار درا به حكوومه‌ت بۆ مووچه، وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر له 20 ملیۆن دۆلار درا به خۆراك و سه‌به‌ته‌ی خۆراك بۆ هاووڵاتییان، هه‌موو ئه‌وانه هاوكاریكردنی حكوومه‌ته و هه‌ڵگرتنی به‌شێكی زۆری ئه‌و ئه‌ركه قورسه‌یه له لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه، له هه‌موو دۆخێك‌دا هاوكاری حكوومه‌ت بوون به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی داعش.
كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان گه‌یشتووه‌ته چه‌ند؟
كۆی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 55 ملیار دۆلاره و پشكی زۆریش له پارێزگای هه‌ولێره كه نزیكه‌ی نیوه‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم له هه‌ولێره، دواتر سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی