پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕای گه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 52 ساڵ گیانی له ده‌ست دا و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، ئه‌و هاووڵاتییه له ڕێی چه‌كی كڵاشینكۆفه‌وه خۆی كوشتووه.
ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردووه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 1ی ئاب، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌یانراوێكدا ڕای گه‌یاند، "ئه‌مڕۆ له بوونی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی له دایكبووی ساڵی 1968 له گه‌ڕه‌كی چوارچرای شاری سلێمانی ئاگادار كراینه‌وه، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتووه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیان كردووه".
ئاماژه‌ی كردووه، به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، له به‌رده‌م كه‌نیسه‌كه‌ی چوارچرا، ئه‌و هاووڵاتییه كه خاوه‌نی نووسینگه‌یه‌كی خانووبه‌ره‌یه، له‌ڕێی چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه خۆی كوشتووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه كردووه، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ست پێ كردووه و به‌رده‌وام ده‌بن، تا ئێسته‌یش هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی نازانرێت.