له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چه‌ند گرووپێك كه‌مپینیان له پارێزگا و شارۆكه‌كانی كوردستان دروست كردووه بۆ به‌خشینی خوێنی پلازما بۆ تووشبووانی كۆرۆنا و به‌خشینی خوێن بۆ تووشبووانی نه‌خۆشیی تالاسیما، به‌رپرسی كه‌مپین له هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، له هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو هاووڵاتییان به‌ده‌م كه‌مپینی به‌خشینی خوێن هاتوون.
خەڵکێکی زۆر ناویان تۆمار کردووە بۆ بەخشینی پلازمای خوێن
حه‌سه‌ن شێخ جه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی به‌خشینی خوێن له هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵێك لاوی خۆبه‌خش له‌سه‌ر ئاستی كوردستان چه‌ند گرووپێكمان پێكهێناوه و هه‌ڵمه‌تێكمان ده‌ست پێ كردووه، داوا له چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ین خوێنی پلازما ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گیانی هاونیشتمانییه‌ك ڕزگار بكه‌ن، بۆ هاوكاریكردنی هاونیشتمانیانی هه‌ولێر، ئێسته لەو پارێزگایە زۆر خواست هه‌یه له‌سه‌ر پلازمای خوێن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئێمه وه‌ك كه‌مپینی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ڕۆژی چوارشه‌م 12ی ئاب سه‌عات 10ی به‌یانی له بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه خوێن له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرین، ته‌واوی پلازمای خوێنه‌كان بۆ پارێزگای هه‌ولێر ده‌بێت، ئێسته له‌م قۆناغه هاونیشتمانییانی هه‌ولێر پێویستیان به پلازمای خوێنی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه، له پاش ڕاگه‌یاندنی كه‌مپینه‌كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له چاكبووانی كۆرۆنا پێوه‌ندییان پێوه كردووین و ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه پلازمای خوێنی خۆیان ببه‌خشن.
"جیا له وه‌رگرتنی پلازمای خوێنی چاكبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێن له هاووڵاتییان به‌گشتی وه‌رده‌گرین بۆ تووشبووانی تالاسیما، له‌و ڕووه‌وه هاووڵاتییه‌كی به‌رچاو پێوه‌ندییان پێوه كردووین و ئاماده‌یی به‌خشینی خوێنیان ده‌ربڕیوه". حه‌سه‌ن شێخ جه‌مال وای گوت.
سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی به‌خشینی خوێن ده‌ڵی، ئێمه‌ی لاوان و گه‌نجانی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین له‌م قه‌یرانی كۆرۆنایه‌دا هاوڵاتییان هۆشیار بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت هاوكاری یه‌ك بكه‌ین و خوێنی خۆمان ببه‌خشین بۆ ئه‌وه‌ی هاونیشتمانییه‌كانمان به ته‌ندروستیی باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ