به‌مدواییه كتێبێك له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ندی میلیی كورد ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ "ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی" له نووسینی نووسه‌ر ره‌ئووف شێخ جه‌میل چاپ و بڵاو كرایه‌وه. ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی كورددا، به یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی گۆرانیی كوردی و بواری گۆرانیی میلی دێته ژمار. دانه‌یه‌ك له‌و كتێبه نووسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێی نووسه‌ر جه‌مال دهلاكهوه وه‌ك دیاری ناردوویه‌تی بۆ ده‌زگه‌ی "وشه".
باس له‌و شانۆگه‌رییانه ده‌كرێ ئەحمەد شەماڵ به‌شداریی تێدا كردوون
ئه‌و كتێبه كه له قه‌باره‌یه‌كی مامناوه‌ندی و به 236 لاپه‌ڕه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ژێر ناوی "گۆرانیبێژی میللی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ"، به 500 دانه له چاپخانه‌ی شڤان له سلێمانی هاتووه‌ته چاپ. نووسینی به‌رگ ئه‌حمه‌د سه‌عیده و دیزاینی به‌رگ و ناوه‌وه‌یشی شیروان عزه‌ت محه‌مه‌د ساڵحه. كتێبه‌كه له‌سه‌ر ئه‌ركی دكتۆر ته‌ها ره‌سووڵ هاتووه‌ته چاپكردن كه به دیاری ده‌درێته خوێنه‌رانی.
كتێبه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ له چه‌ندان به‌ش پێك هاتووه، جیا له ده‌ستپێكی كه نووسه‌ر باس له‌وه ده‌كات چۆن ئه‌حمه‌د شه‌ماڵی ناسیوه، به‌دوایدا ژیاننامه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ دێت كه كورته‌یه‌كی له‌باره‌وه نووسراوه. دوای ئه‌ویش چه‌رده‌یه‌ك له‌باره‌ی گۆرانیی میلی و چه‌ند گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌یه كه له‌و به‌شه‌دا چه‌ندان گۆرانیی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بڵاو كراونه‌ته‌وه.
به‌شێكی تری كتێبه‌كه مه‌قامه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه كه له‌وێشدا مه‌قامه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی به‌سه‌ر سێ به‌شدا پۆلین كردووه، وه‌ك مه‌قامی دڵداری، مه‌قامی گله‌یی له به‌ختی خۆی و مه‌قامی بێ وه‌فایی براده‌ره‌كانی. له‌مه‌شدا چه‌ند مه‌قامی بۆ نموونه هێناوه‌ته‌وه.
به‌شێكی تر ئه‌و نهوارانهیه "كاسێت" كه هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژه‌كانی تر به‌رهه‌می هێناون، له‌ناویاندا نه‌واره‌كانی ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی ماملێ، حه‌سه‌ن زیره‌ك، نووری حهوتبرا، عه‌له‌ڕه‌ش، فایه‌ق داوده و سه‌ڵاح داوده، ئیبراهیم خه‌یات و زۆری تر.
جوانترین به‌شی كتێبه‌كه، به‌شی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه كه له‌وێدا چه‌ند دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ساز كراون، له‌ناویاندا كامه‌ران عوسمان كه له‌لایه‌ك گۆرانیبێژه و لاسایی گۆرانییه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ ده‌كاته‌وه، هاوكات برازای ئه‌و هونه‌رمه‌نده و له‌گه‌ڵیدا هاوسه‌ری كچه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه. به دوایدا دیمانه له‌گه‌ڵ ناسك خان كراوه كه كچی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه.
به‌دوای ئه‌وانیش دیمانه له‌گه‌ڵ جه‌زای كوڕی و نیازی كچی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ كراوه. ئه‌وان له دیمانه‌كاندا هه‌ندێك زانیاری به خوێنه‌ری كتێبه‌كه ده‌ده‌ن كه پێشتر له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه نه‌بیستراون، وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دراوسێكانیشی.
به‌شێكی تری كتێبه‌كه تایبه‌ت كراوه به‌و نووسینانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ره‌وه نووسراون، سه‌رجه‌م نووسه‌ره‌كان ئه‌وانه‌ن كه ئه‌حمه‌د شه‌ماڵیان ناسیوه یان هاوڕێی نزیكی بوون و له‌وه‌ش زیاتر كاری هونه‌رییان له‌گه‌ڵدا كردووه. له‌ناویاندا هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار، جه‌مال ده‌لاك، ئه‌حمه‌د حوسێن، حه‌مه‌سه‌عید حه‌مه‌كه‌ریم جاف، عادل محه‌مه‌د كه‌ریم، عه‌بدولقادر شكاك، تاهیر كرمانج و زۆری تر.
به‌شێكی تر پێكهاتووه له چه‌ندان دیمانه كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی كراون، یه‌ك له‌وان هونه‌رمه‌ند كه‌ریم خهمزهییه كه جیاله‌وه‌ی هاوڕێی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ بووه، له‌گه‌ڵیدا چه‌ندان نه‌واری گۆرانی‌یان پێكه‌وه پڕ كردووه‌ته‌وه. عه‌له ڕه‌شیش به‌هه‌مانشێوه وێڕای ئه‌وه‌ی هاوڕێی نزیكی بووه، هاوكات چه‌ندان نه‌واری گۆرانی‌یان پێكه‌وه پڕ كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دیمانه له‌گه‌ڵ ئومێدی نه‌ی، عه‌لی سوور، حه‌مه‌ی حاجی سه‌عید و سه‌روه‌ری حاجی عه‌لی حه‌مامچی.
به‌شێكی تر ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ و شانۆی كوردییه، له‌وێشدا باس له‌و شانۆگه‌رییانه ده‌كرێ كه ئه‌و هونه‌رمه‌ند خۆی به‌شداریی تێدا كردوون، یان نواندنی كردووه یان گۆرانیی تێدا گوتوون. به دوای ئه‌وه‌شدا دوا به‌شی كتێبه‌كه ئه‌لبوومی وێنه‌كانه كه له‌وێدا ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌س له هاوڕێ و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌بینی.
ئه‌حمه‌د مه‌حموود محه‌مه‌د سنه‌یی، ناوی راسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د شه‌ماڵه كه له زۆر شوێنیش به "ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی" ناوی دێت. ئه‌و له ساڵی 1922 له گه‌ڕه‌كی سه‌رشه‌قامی سلێمانی له دایك بووه، باپیرانی له شاری سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هاتوونه‌ته سلێمانی و له‌وێ نیشته‌جێ بوون، بۆیه نازناوی سنه‌ییان پێدا بڕاوه.
ئه‌و منداڵ بووه كه له‌گه‌ڵ باوكی له نێوان شاره‌كانی كوردستاندا قه‌تارچی بووه و له‌وكاته‌وه خولیای كه‌وتووه‌ته سه‌ر گۆرانیگوتن. به‌ڵام چونكه ئه‌وكات ناودار نه‌بووه و هاوكات ئامێری ده‌نگیش نه‌بووه تا گۆرانییه كۆنه‌كانی تۆمار بكرێن و بمێننه‌وه، بۆیه له ساڵی 1950وه به‌رهه‌مه‌كانی تۆمار كراون و بڵاو بوونه‌ته‌وه. جیا له گۆرانیگوتن، له ساڵی 1957دا له رادیۆی به‌غدا شانۆگه‌ریی "فه‌ته و مه‌ته"ی تۆمار كردووه كه بۆ ئه‌وكات ناوبانگی زۆر بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ له‌گه‌ڵ زۆر له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كورد گۆرانیی گوتووه و نه‌واری پڕ كردووه‌ته‌وه، وه‌ك نموونه له‌ناویاندا حه‌سه‌ن زیره‌ك، محه‌مه‌دی ماملێ، ئیبراهیم خه‌یات، سه‌ڵاح داوده و فایه‌ق داوده، عه‌له ره‌ش، كه‌ریم خه‌مزه‌یی و زۆری تر.
له منداڵییه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی له 1998 له سلێمانی كۆچی دوایی كردووه، ته‌واوی ژیانی هه‌ر به هه‌ژاری و به‌دبه‌ختی به‌ڕێ خستووه، هه‌ندێك جار چایچی و هه‌ندێك جاریش به حه‌ماڵ و كرێكاری بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كردووه، له ساڵی 1970وه تا 1998 له حه‌مامی سووره‌ت له سلێمانی توونچی بووه. هیچ كاتێكیش نه‌یویستووه به‌رانبه‌ر به ده‌نگی و گۆرانییه‌كانی، بژێویی خۆی مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵكو ته‌واوی نه‌وار و ئاهه‌نگه‌كانی له‌ناو ماڵان و شانۆكاندا پێشكه‌ش كردووه. له‌ناویاندا سه‌دان گۆرانی ده‌بن كه به‌ناوی ئه‌حمه‌د شه‌ماڵ یان ئه‌حه‌ی خوله سنه‌یی ناسراون.