دوای لێكۆڵینه‌وه له‌و وێنانه‌ی به ناوی كچی پوتینه‌وه بڵاو كرانه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای تاقی كردووه‌ته‌وه، كچی سه‌رۆكی ڕووسیا نه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی
عه‌ره‌بیه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، میدیاكانی دنیا ڕۆژی سێشه‌م بڵاویان كرده‌وه، یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا له ڕووسیا به‌رهه‌م هێنراوه و كچه‌كه‌ی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش تاقی كردووه‌ته‌وه و ڤیدیۆ و وێنه‌شی له‌كاتی كوتانه‌كه بڵاو كرایه‌وه.
له 20ی ته‌مووزی ڕابردوو ئه‌و وێنانه گیراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه
به‌ڵام ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی "روسیا الیوم" ڕای گه‌یاندووه، ئه‌و كچه‌ی له ڤیدیۆ و وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، ده‌مامكی به‌ستووه و ڕووخساری دیار نییه، ته‌مه‌نی له نێوان بیسته‌كان ده‌بێت و كچی سه‌رۆكی ڕووسیا نییه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی میدیاكان، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كچه له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی زووتری ڕووسیا بۆ ڤاكسینه‌كه ده‌رزییه‌كه‌ی له خۆی داوه، واته له 20ی ته‌مووزی ڕابردوو ئه‌و وێنانه گیراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌و كچه‌ش كچی پوتین نییه و میدیاكان چاوه‌ڕێن وێنه‌ی كچی سه‌رۆك له كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه بڵاو بێته‌وه تا هه‌واڵه‌كانیان بۆ یه‌كلا بێته‌وه.
ئه‌و كچه ناوی ناتالیایه، وه‌ك خۆبه‌خشێك ناوی نووسیوه و له نه‌خۆشخانه‌ی بۆردینگۆی ناوه‌ندی مۆسكۆ مانگی ڕابردوو ڤاكسینه ڕووسییه‌كه‌ی تاقی كردووه‌ته‌وه، به گوته‌ی خۆی، زۆر ئاسووده بووه كه ئه‌و كاره بكات و ئێسته‌ش خه‌ریكی خۆئاماده‌كردنه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شی پزیشكی بخوێنێت و ببێته پزیشكی ده‌مار.
ڕۆژی سێشه‌م 11ی ئاب، ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، یه‌كه‌مین ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌م هێنراوه و كچه‌كه‌ی خۆیشی وه‌ك یه‌كێك له خۆبه‌خشه‌كان تاقی كرده‌وه، دوا به‌دوای ئه‌م هه‌واڵه‌ش وێنه‌كانی ناتالیا له میدیاكان بڵاو بوونه‌وه و گوترا كه ئه‌وه كچی پوتینه.