جارێكی تر به‌غدا له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌شیمان بووه‌وه و بیانووی ئه‌وه‌یش ده‌هێنێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتن نه‌بووه، به‌ڵام هه‌موو ئاراسته‌كان بۆ ئه‌وه ده‌چن كه به‌غدا بیانوو ده‌گرێ و ئاماده نییه ماده ده‌ستوورییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌ڵامی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌داته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گوتبوویان واژووی هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كوردستان هه‌یه داوای مووچه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت، كوردستانیش واژووی خه‌ڵكی به‌سڕه‌ی لایه كه داوا ده‌كه‌ن وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌ت بكرێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب، ناسڕ هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق نابێت بینای ستراتجیی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆكردنه‌وه‌ی واژووی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان بكات و بڵێ واژوویان بۆ مووچه كۆ كردووه‌ته‌وه.
كوردستان واژووی هه‌موو خه‌ڵكی به‌سڕه و ناوچه‌كانی تری لایه كه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن وه‌ك كوردستان خزمه‌تگوزاریان هه‌یه
ڕوونیشی كرده‌وه كه ده‌ستوور هه‌یه و به ته‌واوی كێشه‌كانی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق جێبه‌جێی بكات. هه‌ركی ده‌ڵێ" هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یه له ناوخۆی كوردستان هه‌وڵده‌دات قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات".
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه عێراق ئاماده نییه ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات. له‌باره‌ی له خۆبایبوونی به‌غدایش ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی، به‌غدا یه‌كه‌مجار نییه له‌خۆبایی ده‌بێت، به‌ڵام پێویسته پرسیار له‌خۆیان بكه‌ن كه خه‌ڵكی عێراق كه‌ی سوودیان له‌و له خۆبایبوونه‌وه‌ی به‌غدا دیوه؟.
هه‌ركی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر به‌غدا واژووی هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كوردستانی بۆ مووچه لایه، ئه‌وه كوردستان واژووی هه‌موو خه‌ڵكی به‌سڕه و ناوچه‌كانی تری لایه كه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن وه‌ك كوردستان خزمه‌تگوزاریان هه‌یه، واژووی سه‌تان ئاواره‌مان لایه كه له كوردستان پارێزراون.
" حكوومه‌تی عێراق با له به‌غدا موازیه‌ده به دژایه‌تی كوردستانه‌وه نه‌كه‌ن، به‌ڵكو وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان خزمه‌تیان بكات" ناسڕ هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وای گوت.
دوێنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانوویه‌كی ده‌ستووریی و قانوونی و دارایی نه‌هێشتووه‌ته‌وه بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و له پێناو دابینكردنی مووچه و شایسته داراییه‌كانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردان قبووڵ كردووه، به‌ڵام حكوومه‌تی فیدراڵی زیاتر له سێ مانگه ئاماده نییه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك وه‌ك مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم بنێرێت كه ئه‌مه‌ش وای كردووه حكومه‌تی ھه‌رێم، نه‌توانێت شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆرانی خۆی خه‌رج بكات، به‌م هۆیه‌وه دۆخ و گوزه‌رانێكی ناله‌بار بۆ مووچه‌خۆرانی ھه‌رێم دروست بووه، سه‌ره‌ڕای ناھه‌مواریی بارودۆخی ته‌ندروستی. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به پێی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق، ھه‌رێم ھاوشێوه‌ی به‌شه‌كانی تری عێراق، مافی خۆیه‌تی ئه‌و به‌شه مووچه‌یه‌ی كه بۆی خه‌رج ده‌كرا وه‌ریبگرێت و پێویسته جیاوازی له نێوان ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان و به‌شه‌كانی تری عێراق نه‌كرێ له خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی مووچه‌خۆران كه ئه‌مه‌ش ده‌ستووری عێراق وه‌ك بنه‌ما جێگیری كردووه.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به تووندی نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته نه‌رێنییه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌ربڕی و داوا ده‌كات به ده‌نگ هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت و كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
به‌ڵام دره‌نگانی شه‌و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك رای گه‌یاند كه واژووی فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیان لایه و داوای مووچه ده‌كه‌ن.
ئامانج عه‌لی چاودێری سیاسیی وای ده‌بینێت كه حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ و چه‌واشه‌كاری ده‌یه‌وێ پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێت.
ئه‌و بۆ "وشه" ڕوونی كرده‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێ به بیانووی جۆراوجۆر پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێرێ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی به‌شێك له كورده‌كانی به‌غدا دژایه‌تی كوردستان ده‌كه‌ن و رێ له هاتنی پاره‌ی كوردستان له به‌غداوه ده‌گرن.
ئه‌و چاودێره سیاسییه به پێویستی ده‌زانێ كه هه‌رێمی كوردستان ستراتیجییه‌تی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ به‌غدا بگۆڕێت و داواكارییه‌كانیشی فراوان بكات، چونكه به‌غدا ڕێزی سازش و رێككه‌وتن ناگرێ.