له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له هه‌ولێر، پارێزگاری هه‌ولێر قۆناغێكی تری كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 13ی ئاب، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر وه‌ك قۆناغی دووه‌می كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌چێته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نرخى خزمه‌تگوزارى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى تر كه‌م كرایه‌وه
له بڕیاره‌كه‌دا نووسراوه، پێویسته ئه‌و پڕۆژانه‌ی ناویان هاتووه پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن و نرخه‌كان كه‌م بكه‌وه.
پێشتر پارێزگاری هه‌ولێر به هاوكاری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان نرخی خزمه‌تگوزاری ژماره‌یه‌كی تری پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونیان كه‌م كرده‌وه و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسان ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.