پێوه‌ندی ئابووری و سیاسی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی ڕابردوو گۆڕانێكی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی چین بڕیاریدا نه ببێت به سیسته‌مێكی شیوعی و نه سه‌رمایه‌داری، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا ئه‌مه‌ریكا ددانی به كۆماری چینی میللی نا و كۆماری چینی نیشتمانی كه ڕاوه‌دووی تایوان نرابوو ددانپێدانانی لێ وه‌رگیراوه و كورسی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به چینی میللی درا. ئه‌م مامه‌ڵه‌یه بڕیارێكی گرنگی مێژوویی بوو و وایكرد هه‌ردوولا به ڕووی یه‌كتر بكرێنه‌وه.
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات و پێشڤه‌چوونی چین بۆچوونه‌كان ورده ورده گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا ده‌هات، له كۆمه‌ڵگه‌كانی ڕۆژئاوا، ڕای گشتی دژ به چین دروست بوو و به تایبه‌ت ڕووناكبیران هه‌میشه هۆشدارییان ده‌دا به‌وه‌ی به‌رده‌وامبوونی چین له‌سه‌ر پێشڤه‌چوونه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری و داگیركردنی بازاڕی جیهان له داهاتوو مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌ندێكیش له‌و بڕوایه‌دابوون كه چین هیچ كات نابێته مه‌ترسی و ئه‌وان خه‌ریكی بنیتنانی ژێرخانی وڵاته‌كه‌یانن و هێنده گرنگی به بواری سیاسی و سه‌ربازی ناده‌ن، بۆیه چین به پێشڤه‌چوونێكی ئاشتیانه و بوون به خاوه‌نی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌وره له وڵاتانی جیهان له ڕێی كۆمپانیاكانییه‌وه به ته‌واوی شوێن پێی خۆی قایم كرد. ئه‌م پێشڤه‌چوونه ئابوورییه‌ش به بڕوای زۆرێك وایكردووه كه دیموكراسی له چین زیاتر ببێ و هه‌ڵبژاردن له‌و وڵاته ساڵ دوای ساڵ ئازادی زیاتری تێدا ده‌سته‌به‌ر بێ و وه‌ك وڵاته دیكتاتۆره‌كان نه‌كرێته شانۆیه‌ك، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دووپات له‌وه بكه‌نه‌وه كه هه‌ڵبژاردنیان ئه‌نجام داوه.
تیۆری گه‌شه‌ی دیموكراسی له ڕێی پێشڤه‌چوونی ئابوورییه‌وه له‌سه‌ر چین پێره‌و ده‌كرا و به‌رده‌وام باسی لێوه ده‌كرا، به‌ڵام هه‌مووان بێئاگابوون له‌وه‌ی كه چین به جۆرێكی تر بیر ده‌كاته‌وه و ئه‌و تیۆرانه‌ی له په‌كین هه‌ن به ته‌واوی جیاوازن له هه‌موو بیركردنه‌وه‌كانی ڕۆژئاوا، چونكه ئه‌مه ته‌ڵه‌یه‌ك بوو كه چین له سه‌ره‌تاوه قبووڵی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی جیهان به سه‌رمایه و كاڵاكانی كۆنتڕۆڵ ده‌كات، ئه‌وكات ده‌ست به هه‌ڕه‌شه بكات له ڕۆژئاوا و جه‌نگی سارد ڕابگه‌یه‌نێت.
چین له 1978ه‌وه ڕۆژئاوای هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و تازه به‌ئاگاهاتووینه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی چین له 2001 هاته ناو ڕێككه‌وتنی بازرگانی جیهانی به هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی پێوه‌ر و بنه‌ماكانی ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو زیاتر ده‌ستی كرایه‌وه، تا له وڵاتانی تری جیهان كه زۆریش لێیه‌وه دوورن پێگه و هه‌ژموونی خۆی به‌هێز بكات. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ته‌واوی جیهان ده‌ست پێكرد بوو بۆ دزینی بیرۆكه‌ی داهێنانه‌كان و كۆپیكردنی سه‌رجه‌م كاڵاكان و ڕه‌وانه‌كردنی بۆ بازاڕه‌كانی دنیا و دزینی نهێنییه‌كانی پێشڤه‌چوونی ته‌كنه‌لۆجیا و چوونه ناو ڕیشه و بنه‌وانی ئابووری وڵاتان، له ڕێی وه‌به‌رهێنانی بیانییه‌وه كه له وڵاتان ئه‌نجامی ده‌دا.
دواجار پاش بێباكییه‌كانی، په‌كین ده‌ستی به سیاسه‌تی "دیپلۆماسی قه‌رز" كرد، كه له ڕێی پێدانی قه‌رزی خه‌یاڵیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆرێك له وڵاتان به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی داگرت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ڕێی ئاوریشمی نوێی خسته‌ڕوو و به سه‌دان ملیار دۆلاری بۆ ته‌رخان كرد، تا دووباره ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای گۆی زه‌وی به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه و ته‌واوی بازاڕه‌كانی جیهان دابپۆشێت. هه‌موو ئه‌وانه به پله‌ی یه‌كه‌م لێدان بوو له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و پاشان وڵاتانی ئه‌وروپا و ئنجا ژاپۆن، چونكه سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی كۆنتڕۆڵ كرد و هه‌موو داهێنانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆنی به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به نرخێكی زۆر كه‌متر له نرخی وڵاتی خاوه‌نی داهێنانه‌كه، ده‌یخسته بازاڕه‌وه كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌ترین زیان بوو به‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆن ده‌كه‌وت.
له ڕاستیدا پێشتر هه‌مووان سه‌رسام بووین به‌وه‌ی كه چین سه‌ره‌ڕای به‌هێزبوونی ئابووری، به‌ڵام وه‌ك وڵاتانی تری جیهان نییه كه به‌شی زۆری بودجه‌ی ساڵانه‌ی له بواری سه‌ربازی خه‌رج بكات، به دڵنیاییه‌وه په‌كین ئه‌وه‌ی زانیوه، كه ئه‌گه‌ر كارێكی له‌م چه‌شنه بكات، ئه‌وا هه‌ر له زووه‌وه ئێمه گومانمان له‌سه‌ریان دروست ده‌كرد، بۆیه زۆر زیره‌كانه له ڕێی كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌كانیان گرنگیان به بواری سه‌ربازی و هه‌واڵگری و پێشڤه‌چوونی چه‌ك دا و توانیان له‌و بواره هه‌نگاوی گه‌وره به نهێنی بهاوێژن.
په‌كین به نهێنی په‌ره‌ی به پێشخستنی چه‌ك و ته‌كنه‌لۆجیا دا بێ ئه‌وه‌ی كه هه‌ستی پێ بكرێت
خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه چینییه‌كان به‌رپرسن له زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری هێرشه‌كانی ئه‌لیكترۆنی كه ده‌كرێته سه‌ر وڵاتانی تری دنیاوه به گشتی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی، به‌رده‌وامبوونیش له‌سه‌ر ئه‌م ستراتیجه ڕۆژ دوای ڕۆژ ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران تر ده‌كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ته‌واوی هیواكانی ڕۆژئاوا به گه‌شه‌كردنی دیموكراسی له چین كۆتایی هات، دوای ئه‌وه‌ی شین جین بینگ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی له ده‌ستی خۆی قۆرخ كردووه، به مه‌ركه‌زیترین ڕێبه‌ری چین داده‌نرێ له دوای ما‌و تسی تۆنگه‌وه و بووه‌ته دیكتاتۆرێك كه هه‌موو خواسته‌كانی ده‌هێنێته دی و سڵ له هیچ شتێك ناكاته‌وه.
له‌لایه‌كه‌وه كێشه بۆ هۆنگ كۆنگ دروست ده‌كات و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر تایوان به‌رده‌وامی هه‌یه و ده‌ستی به كوشتن و كۆمه‌ڵكوژكردنی ئۆیگور و تیبتییه‌كان كردووه و ئاینی كریستیانی قه‌ده‌غه كردووه و كۆت و به‌نده‌كانی زۆر گشتگیر و فره‌وان كردووه، له دوای چوونم بۆ كۆشكی سپی ده‌یان جار دووپاتم له‌وه كردووه‌ته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كان به ئاماده‌بوونی تره‌میش، كه چین پلانی نهێنی هه‌یه و له ژێره‌وه په‌ره به توانای سه‌ربازی خۆی ده‌دات، به‌ڵام زۆرێك ئه‌مه‌یان به هه‌ڵه لێكدایه‌وه، دواجاریش هه‌موو ڕاستییه‌كان ده‌ركه‌وتن و یه‌كێك له گرنگترین و هه‌ستیارترین بواره‌كان كه چین بۆ پێشخستنی توانای جه‌نگی كاری له‌سه‌ر كردووه، بریتیه له دانانی له‌شكرێكی شاره‌زای ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌رپاكردنی گه‌وره‌ترین جه‌نگی ته‌كنه‌لۆجیا له‌وكاته‌ی كه په‌كین فه‌رمان ده‌ربكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش چین ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر كرد و توانای ئه‌تۆمی زۆر زیاتر كرد و مووشه‌كه بالیستیكه‌كانی زیاتر به‌رهه‌م هێنا، چه‌ندان ژێرده‌ریایی "غه‌واس"ی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ڕه‌وانه‌ی ده‌ریا كرد، تا له‌و ڕێیه‌وه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكات، تا به ڕووی سوپای ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، له هه‌ر كاتێك كه پێویست بكات و ئه‌مه‌ریكا فشاری چڕی بخاته سه‌ر و خواستی كه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی چین له جیهان بدات.
هه‌ر له سه‌ره‌می حوكمی ئۆباماوه ئه‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی چینم به مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره ده‌بینی و زۆربه‌ی جاریش هێمام بۆ ئه‌وه كردووه، كه چین هه‌ڕه‌شه له قووڵایی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ژموون سه‌پاندن به‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه كارێكی زۆر ترسناكه و مانای كۆتایی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌یه‌نێت.
به سزاكانی تره‌مپ بۆ سه‌ر چین و بێسوود ده‌ركه‌وتنی..جارێكی تر ئه‌مه‌ریكا به مایه‌پووچی له دۆسیه‌كه هاته ده‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ پێشڤه‌چوونه خێراكانی چین، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له دنیا زۆر له‌سه‌رخۆ بوون و كاتی زۆریان به په‌كین دا، به تایبه‌ت واشنتن زۆر به هێواشی كاری له‌سه‌ر دۆسیه‌ی چین ده‌كرد و به ته‌واوی گرنگی و ترسناكی پیلانه‌كانی چینیان هه‌ست پێ نه‌ده‌كرد.
دواتر تره‌مپ ده‌ستی به جه‌نگی ئابووریكرد له‌گه‌ڵ چین، به‌ڵام ئه‌مانه سوودیان نییه و كار له كار ترازاوه و چین له ژێر هه‌ژموونی ئه‌وه ده‌رچوو كه بتوانێ ده‌سته‌مۆ بكرێ به ڕێی دیپلۆماسی و فشار و گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه، كه ئه‌و ڕووداوانه‌م له میدیاكان ده‌بینی و ده‌مخوێندنه‌وه، هه‌میشه قسه‌یه‌كی جه‌نه‌راڵ ئیسوروكو یاماموتوی ژاپۆنیم بیر ده‌هاته‌وه كه له‌باره‌ی چینه‌وه ده‌یگۆت، ده‌ترسم له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئه‌وه‌ی بنیاتمان ناوه، له ده‌ستی بده‌ین، به‌هۆی به ئاگاهاتنه‌وه‌ی ئه‌ژدێها ترسناكه‌كه‌ی ناوچه‌كه.
دۆناڵد تره‌مپمان به ته‌واوی له مه‌ترسییه‌كانی چین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و وه‌كچۆن نه‌یتوانی به فشار و گه‌مارۆ و سزا تاران و ڤه‌نزوێلا بهێنێته‌وه ژێر باری ئه‌مه‌ریكا، به‌هه‌مانشێوه بۆ هه‌موو جیهانیشی سه‌لماند كه چین زۆر به‌هێزه و ده‌توانێ ململانێی ئه‌مه‌ریكا بكات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانمه‌ند بێ و له ململانێكان بكشێته‌وه و داوای دانوستاندن بكات.
به‌شی سی و شه‌ش
به‌شی سی و حه‌وت
به‌شی سی و هه‌شت
به‌شی سی و نۆ
به‌شی چل
به‌شی چل و یه‌ك
به‌شی چل و دوو