په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ئاشكرای كرد، ماوه‌ی 10 ساڵه به‌غدا مووچه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی په‌كه‌كه ده‌دات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ هاووڵاتییانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان له سنووری مووسڵ یاداشتێكیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی عێراق كرد و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بێكارن و هه‌ژاری له ناوچه‌كه په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه‌چی ده‌یان گرووپی میلیشیا كه مووچه له حكوومه‌ت وه‌رده‌گرن له ناوچه‌كانیان بوونی هه‌یه و سته‌میان لێ ده‌كه‌ن.
به‌شار كیكی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، زانیاری وردمان هه‌یه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی په‌كه‌كه له سنووری پارێزگه‌ی مووسڵ و شنگال، له سه‌رده‌می مالیكییه‌وه مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه و تا ئێسته‌ش پێدانی مووچه به‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
زیاتر گوتی، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌كه‌كه به ئاگه‌داری و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به ناوی چه‌كداری حه‌شده‌وه ناویان تۆماركراوه و مووچه‌یان پێ ده‌درێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی كورد بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵ بكه‌ن.
كیكی گوتی، له دوای نه‌مانی مالیكی، له سه‌رده‌می عه‌بادی و عه‌بدولمه‌هدی و ئێسته‌یش كه كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ته خراوه‌ته به‌رباس و به‌رده‌م لایه‌نی پێوه‌ندار، به‌ڵام پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و تا ئێسته مووچه به ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه ده‌درێت.
خه‌ڵكی ناوچه‌كه بێكار و هه‌ژارن و به‌غدایش مووچه‌ی په‌كه‌كه و میلیشیاكان ده‌دات تا له سته‌م له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ن
ئه‌و قسانه‌ی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجانی سنووری ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و له بانگه‌وازێكدا دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ربای بێكاری و نه‌بوونی و هه‌ژاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌ڵام به ده‌یان هێزی میلیشیایی مووچه خۆر له ناوچه‌كانی ئه‌وان بڵاوه‌یان پێكراوه و به‌غدا مووچه‌یان پێ ده‌دا تا سته‌م له خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌ن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.