شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له بنكه‌ی هێزی ئاسمانی "به‌له‌د" له باكوری به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی تێدایه و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
له
ڕاگه‌یه‌نراوێكی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ناهی عێراق هاتووه، شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی سێ مووشه‌كی كاتیۆشا له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د /80 كیلۆمه‌تر باكوری به‌غدا/ كه‌وته خواره‌وه، هیچ زیانێكی گیانی به دواوه نه‌بووه و كه‌مترین زیانی مادیشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانیش له نێو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌بوون
به‌له‌د به گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی عێراق داده‌نرێ و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی لێیه و له‌وێ ڕاوێژ به هێزه‌كانی عێراق ده‌ده‌ن، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی جه‌نگی جۆری ئێف 16یش له‌و بنكه سه‌ربازییه ده‌مێننه‌وه، به یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه ستراتیجییه‌كانی عێراق داده‌نرێت.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و سێی مووشه‌كه‌ی كاتیۆشا له بنكه سه‌ربازییه‌كه، له كاتێكدا كه له هه‌فته‌كانی پێشوویش چه‌ندان حاڵه‌تی تری هاوشێوه ڕووی داوه، بنكه‌كانی تری سه‌ربازی و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كراونه‌ته ئامانج، به به‌رده‌وامی ئه‌و هێرشانه بوونیان هه‌یه و دووباره ده‌بنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی به‌غدا نه‌یتوانیوه بكه‌رانی ئه‌و تاوانانه بدۆزێته‌وه و سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌رچی هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دان كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و هێرشانه‌ن.