كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جۆ بایدن به‌ڵێنی دا، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به هه‌موو شیوه‌یه‌ك پشتیوانی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌ردۆغان ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا، تا له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئێسته‌ی توركیا له ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه و به كه‌سێكی تاكڕۆ و دیكتاتۆریش ناوی ئه‌ردۆغانی برد.
بایدن له یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی له دوای به فه‌رمی یه‌كلابوونه‌وه‌ی وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا گوتی، ئه‌ردۆغان كه‌سێكی تاكڕه‌وه و كاتێك له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم، به هه‌موو تواناوه به هاوكاری هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ین، تا له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و له ده‌سه‌ڵات دووری بخه‌نه‌وه، چونكه سه‌ره‌ڕای كاره تاكڕۆكانی ئه‌و تۆمه‌تباره به پشتیوانیكردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش.
كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه ئه‌وه‌ی بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌و بوونی 50 مووشه‌كی هه‌ڵگری كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكایه له‌سه‌ر خاكی توركیا، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌ره‌تا ئه‌و مووشه‌ك و كڵاوه ئه‌تۆمیانه له توركیا بكشێننه‌وه و دواتریش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان به چڕی كار ده‌كه‌ین، تا ئه‌ردۆغان و كاره‌كانی له ناوچه‌كه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به ته‌واوی شكست پێ بهێنرێ و له ده‌سه‌ڵات دووری ده‌خه‌ینه‌وه.
بایدن گوتی، كاتی زۆر له‌گه‌ڵی بووم و گفتوگۆی زۆرمان كردووه، من ده‌زانم كه ئه‌و كه‌سێكی تاكڕه‌وه و ئامانجی دروستكردنی ئاڵۆزی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه، بۆیه پێویسته چیتر په‌راوێزی نه‌خه‌ین و به پشتیوانیكردنی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی كورد له توركیا به ته‌واوی له هه‌ڵبژاردن شكستی پێ بهێنین، (به گوێره‌ی هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان له هه‌ڵبژاردنی 2023ی توركیا ده‌نگی كورد یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت). به‌م دوو ڕێیه ده‌توانین به ئاسانی شكست به ئه‌ردۆغان بهێنین، پێویسته ئه‌و باجی هه‌ڵه‌كانی بدات و له ده‌سه‌ڵات دوور بخرێته‌وه. ناكرێ ئێمه هه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین و بوه‌ستین، ده‌بێ هه‌نگاوی ڕژد بنێن، چونكه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئێمه به به‌رپاكردنی ئاشتی و نه‌هێشتنی توندوتیژییه له ناوچه‌كه، كه‌چی ئه‌و سات دوای سات كێشه‌كان گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر ده‌كات.
ئه‌ردۆغان دیكتاتۆر و تاكڕۆیه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌هێنین
به دڵنیاییه‌وه ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ كۆتایی به حوكمی ئه‌ردۆغان بهێنرێ له ڕێی كوده‌تاوه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه له ڕێی سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌وه، گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی توركیا یه‌كبخه‌ین و هانیان بده‌ین، كورده‌كانیش یه‌كڕیز بكه‌ین و وا بكه‌ین كه زۆرینه‌یان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه بكه‌ن، ئه‌مه نهێنی شكستێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغانه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌دا.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌وڵانه له‌لایه‌ن بایدنه‌وه له‌و كاته‌ی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه و ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری توركیا له ڕووسیا، بایدن گوتی: توركیا ناتوانێ تا سه‌ر یاریی له‌و نێوه‌نده بكات، زۆرباش ده‌زانن كه ناتوانن پشت به ڕووسیا ببه‌ستن، ئێمه ناچینه ناو یارییه‌كه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وان خۆیان زیانمه‌ند ده‌بن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه بتوانین كه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ئه‌ردۆغان یه‌كبخه‌ین و به یه‌كڕیزی له هه‌ڵبژاردن به ڕووی ئه‌ردۆغان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت و گرژییه‌كانی باكوری سووریا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه كوردییه‌كانی عێراق، سه‌رجه‌میان كۆتایی‌یان دێ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه دۆسیه‌ی لیبیایش به‌ره‌و هێوربوونه‌وه ده‌چێت و چیتر ئاگری جه‌نگ له‌و وڵاته خۆش ناكرێ، كه ئه‌ردۆغان یه‌كێكه له‌و كاراكته‌رانه‌ی ڕۆڵی هه‌یه له به‌رده‌وامی جه‌نگ و توندوتیژی له لیبیا.
به یه‌كڕیزكردنی كورده‌كان و پشتیوانی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌ردۆغان شكستی گه‌وره له هه‌ڵبژاردن دێنێت
ئه‌و قسانه‌ی بایدن له ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له كاتێكدایه كه پێشتر میدیاكانی توركیا به چڕی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌ت دژی بایدن كردووه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه سه‌ركه‌وتنی جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پێوه‌ندییه‌كانی واشنتن و ئه‌نكه‌ره به‌ره‌و خراپبوونی ته‌واوه‌تی ده‌بات و مه‌ترسی هه‌یه ئابووری توركیا به ته‌واوی له هه‌ره‌س نزیك بكاته‌وه، ئاژانسی ئه‌نادۆلۆی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و دیداره‌ی بایدن له نیویۆرك تایمز بابه‌تێكی به ئینگلیزی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
له بابه‌ته‌كه دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، كه ده‌رچوونی بایدن له هه‌ڵبژاردن هیچ خێر و ئاماژه‌یه‌كی باشی بۆ توركیا پێ نییه، بۆیه هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت، كه بایدن هه‌رگیز نه‌توانێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتوو بێ و تووشی شكستێكی گه‌وره بێت، چونكه به بردنه‌وه‌ی بایدن ئاڵۆزییه‌كان زۆر فره‌وانتر ده‌بن و كێشه ده‌كه‌وێته ناو هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"وه كه هه‌ردوولا ئه‌ندامن تێیدا، ئه‌مانه‌یشی به كاره‌سات بۆ سه‌ر ئه‌وروپا و ناوچه‌كه به گشتی ناوبردووه.