گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكراى كردووه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێڵێك لە ماتۆرسكیلێكی داوە و دەستبەجێ شۆفێرەكەی گیانی لە دەست داوە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێڵەكە جێیهێشتووە و هەڵاتووە.
هەر لەشوێنی ڕووداوەکە كهسێك گیانی لە دەست داوە
ئهمڕۆ ههینى 14ى ئاب، فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر له ڕاگهیاندراوێكدا ڕای گەیاند، کاتێک بێ ویژدانی دەگاتە لووتکە دەبێت چاوەڕوانی کارەسات بین، سهعات یهكی ئەمشەو لەسەر ڕێی سەرەکی شەقڵاوە - قەندیل لە نزیک باسرمە، ئۆتۆمبیڵێکی نەناسراو کەبەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لاندکرۆزێک بووە خۆی دەکێشێت بە ماتۆرسکیلێک کە لەسەر ڕێیەکە دەڕۆیشت و هەر لەشوێنی ڕووداوەکە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لە دەست داوە."
زیاتر هاتووه، "شوفێری لاندکرۆزەکە لە جیاتی ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ قوربانییەکە درێژ بکات و بیگەیەنێتە نەخۆشخانە، بەڵکو بتوانێت ڕزگاری بکات و گیان لە دەست نەدات، یەکسەر ڕای کردووە و شوێنی ڕووداوەکەی جێهێشتووە."
باسی لەوەكردووه، لێکۆلینەوە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بکەری ڕووداوەكە.