ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی بوومه‌له‌رزه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه، كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له نزیك شارۆكه‌ی ئامێدی باكوری پارێزگه‌ی دهۆكی سنووری هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی ڕوانگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق هاتووه، كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.3 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر له نزیك شارۆكه‌ی ئامێدی سنووری پارێزگه‌ی دهۆك له هه‌رێمی كوردستان ڕووی دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه، كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه كه‌وتووه‌ته 40 كیلۆمه‌تر باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شارۆكه‌ی ئامێدی و به دیاریكراوی له سه‌عات 10:26 خوله‌ك و 10 چركه ڕووی داوه، به‌هۆی كه‌می گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه هاووڵاتییان هه‌ستیان پێ نه‌كردووه و هیچ زیانێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
خه‌ڵكی هه‌ستیان پێ نه‌كردووه و گوڕه‌كه‌ی كه‌م بووه و بێ زیان بووه
چه‌ند ساڵێكه له ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان و ناوچه سنوورییه‌كان ماوه ماوه بوومه‌له‌رزه ڕوو ده‌دات و به‌شێكی بوومه‌له‌رزه‌كان زیانی مادی به‌دواوه دێت، به‌ڵام كه‌مترینیان تا ئێسته بووه‌ته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانی و گیان له ده‌ستدانی هاووڵاتییان.